ستاندەر
مەسعود عەبدولخالق نوسەر و ڕووناکبیر ڕایدەگەیەنێت ئەنجومەنی ریفراندۆم کە بڕیاری ریفراندۆمی دا نەدەبوو ڕازیبوایە ئەنجامەکەی ھەڵوەشێتەوە.
ناوبراو لە لاپەڕەی خۆی دەقی بڕیاڕی (محکمەی ئیتحادیە) بۆ ھەڵوەشانەوەی ریفراندۆم بڵاو کردۆتەوە بە مۆری ھەر ٩ ئەندام کە دوویان سەر بە پارتی و یەکێتین. و نوشیویەتی “دەسەلاتی کوردی و کۆمیتەی ریفراندۆم بەفەرمی لەبەیانیکیاندا پابەندی خۆیان بەو بڕیاڕانەی محکمەی ئیتحادی کرد ..ترسنۆک ترین ھەنگاو بوو”
دەشڵێت “مادام ریفراندۆمتان کرد بۆ واترسان وپشیمان بوونەوە ..لەوەش خراتر ئەو مونافیقیەی ئیستایە .. دەلین شانازی پیدەکەین یان دەڵێن وەک تاپۆ ماوە ..فەقیرحال نەک ریفراندۆم چی ماوە نەفرۆشرێ وابۆڕیەکانی نەوتیش فرۆشران.
جێ ی باسە بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆیتەرز حکومەتی ھەرێم بە بڕی ١.٨ ملیار دۆلار بۆڕی نەوتی ھەرێمی بە کۆمپانیای رۆزنەفتی رووسی فرۆشتوە.