د.یوسف محەمەد وەڵامی پارتی و یەکگرتوو دەداتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 339 جار بینراوە

ستاندەر

لە ڕوونکردنەوەیەکدا د.یوسف محەمەد بۆ بەرپرسانی پارتی و یەکگرتوو و میدیاکانیان کە رایانگەیاند د.یوسف محەمەد داوای دادگايي دەنگدەرانی بەڵێی ریفراندۆم دەکات ڕایگەیاند “چەواشەکاری مەکەن, خۆتان لە پشت خەلکی بەشمەینەتی کوردستانەوە مەشارنەوە. ھەموان دەزانن ئێمە مەبەستمان لەو پانزە بیست کەسە بو کە دوایی ناوی خۆیان گۆڕی بۆ جەماعەتی “داش عێراق!”.

راشیگەیاندووە “شەھامەتتان ھەبێ و دان بە ھەڵە و شکستەکانتاندا بنێن و بەرپرسیارێتی ھەڵبگرن. خەڵکی کوردستان بەوانەی دەنگیان بە بەڵێ یان نەخێر دا, یان ئەوانەی بایکوتی ریفراندۆممان کرد لەبەر ناشەرعی بونی, ھەمومان سەربەخۆیی ئاوات و ئامانجمانە. بەڵام چیتر خەلکی کوردستان فریوی قومارچیەکان بە چارەنوسی خەلکی کوردستان و قومارچی و مافیاکانی نەوت ناخۆن. بەسە ختوکەدانی درۆیینەی ھەستی نەتەوەیی, وازبھێنن لە بەتایەفی کردنی ململانێکان لەگەل بەغدا. “

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.