ستاندەر
ئەحمەدی حاجی ڕەشید بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایدەگێنێت“ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی بڵێ سوێندم نه‌خواردووه كه پارێزگاریی له‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌م، درۆ ده‌كات.” دەشڵێت “ئه‌گه‌ر سوێندی ده‌ستوریی بخۆیت‌و بڕوات به‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق نه‌بێت، ئه‌وا له‌ڕوی یاساییه‌وه سیفه‌تی په‌رله‌مانتاری هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه”.
ئەو لێدوانەی ئەحمەدی حاجی ڕەشید لەکاتێکدایە پێشتر موسەنا ئەمین پەڕلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند بوو ”سوێند خواردنه ده‌ستوریه‌كه‌ی من بۆ بون به‌ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراق مانای بڕوابون نییه به‌یه‌ك پارچه‌یی خاكی عیراق، من سوێند بۆ ئه‌وه ناخۆم یه‌ك پارچه‌یی خاكی عیراق له‌عیراقیه‌كان بپارێزم، به‌ڵكو سوێند بۆ ئه‌وه ده‌خۆم خاكی عیراق له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق بپارێزم.”
ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتیشی “كه‌سێك ئه‌وه‌نده ئازابێت جا په‌رله‌مانی عیراقی بۆچیه؟ بۆ دێت ده‌بێته ئه‌ندام؟ یا ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كات بابێت له‌به‌غداد له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بڵێت، بڕوام به‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق نیه.”