دەنگ بە کێ بدەین ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 344 جار بینراوە

زەبەنگ بەھادین
وادەی ھەڵبژاردن نزیک بۆتەوە تا ئەم ساتە وەختەش زۆرینەی خەڵک تۆراون لە بەشداری کردن و تورەن لە حیزبەکان , ئەوەی بیست و حەوت ساڵی رابردوو ئەم حیزبانە کردیان شایستەی ئەوە نی یە جاریکێتر ببنەوە جێگەی متمانەی خەڵک , ھەرچی ئەو حیزبە نوێ یانە کە دامەزراون یان لە دایک بووی ھەناوی حیزبە کۆنەکانن یان جێگەی گومانن و کەس ئاراستەی سیاسی راستەقینەیان نازانێـت , تا ئێستاش بەشێکی زۆری ھاونیشتیمانیان ئامادەی بەشداری یان نی یە لە ھڵبژاردن دا بە ھۆی نەمانی متمانەوە بە حیزبەکان , راستە کورسی یەکانی کورد دیاریکراوە بۆ ھەرێمی کوردوستان و ھەرچەندە ھاونیشتیمانیان ھەرێم بەشداری بکەن کار ناکاتە سەر رێژەی کورسی یەکانی کورد لە بەغداد , بەڵام بەشداری کورد لە ناوچە دابرێندراوەکان کاریگەری راستەخۆی ھەیە لەسەر ھەڵکشان یان داکشانی کورسی یەکانی کورد لە پەرلەمانی عیراق , بۆیە زۆر گرنگە کورد لەو ناوچانە بەشداری بکات , وە تەنانەت گرنگە لە ناو ھەرێمیش ھەموو بەشداری بکەن .
بەشداری نە کردنی خەڵک لە ھەڵبژاردن لە ھەرێم تەنھا کێشی کورسی کەم دەکاتەوە لە رووی دەنگەوە , ئەمەش وا دەکات حیزبەکانی دەسەڵات بە ئاسانی بتوانن کورسی بە دەست بێنن بە ژمارەیەکی کەم دەنگدەر , رەنگە خەڵکانێک بپرسن جا کورد تا ئێستا ھیچی پێنەکراوە لە بەغداد ئەی لە ئێستا بە دوا چی پێ ئەکرێت , ئەم رەشبینی بەخشینەوەیە بە سوودی ئەو حیزبانە ئەشکێتەوە کە سالانێکی زۆرە بەغدادیان بە پێ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەکار ھێناوە چەندەھاساڵە سوودی بەغداد بۆ گیرفانی ئەوان بووە نەک بۆ خاک و میللەت , دەنا گەر کۆمەڵە کەسانێکی شایستە بچنە پەرلەمان دەتوانن پەیوەندی گونجاو سەرکەوتوو دروست بکەن وە بتوانن ئەو پەیوەندی یانە بە بەرژەوەندی ھاونیشتیمانیانی ھەرێمی کوردوستان بەکار بھێنن , ئەوەما بیر نەچێت کە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە ناو پەرلەمانی عێراقی یەو پەیوەستە بە ژمارەی ئەو کور سیانەی کە دەنگی پێی ئەدەن ئەمە بە بەستنی ھاوپەیمانی دەبێـت لە نێوان ئەو حیزبانەی یان ئەو کاندیانەی دەچنە پەرلەمان , چونکە لە عیراق دا ئەستەمە ھیچ حیزبێک بتوانێـت ژمارەی کورسی ھێندە بێنێت کە بتوانێت خۆی بە تەنھا دەسەڵات بگرێتە دەست بۆیە ھەر حیزبێک کورسی زۆریش بێنێت پێویستی بە ھاوپەیمانی کۆمەڵە حیزبێکی تر دەبێـت لەو کاتەشدا ژمارەی ئەو کورسی یانەی کورد بە دەستی دێنێـت لەگەڵ ئەو کەسانەی ئەچنە نێو ئەو پەرلەمانە دەتوانن مافەکانی کورد دەستەبەر بکەن بە پشت بەستن بەرێکەوتنێکی یاسایی گونجاو دوور لە بەرژەوەندی حیزبری و تاکە کەسی .
لە لاەیەکی تریشەوە ئەنجامەکانی ئەم ھڵبژاردنە ئاوێنەی ئەنجامی ھەلبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردوستانە بۆیە گرنگە ھەموو لایەک بەو پەری توانای سیاسی و ئەکادیمی و جەماوەری خۆیەوە بەشدار بێت تا سەنگی ھەموو لایەنەکان بە تەواوی دەرکەوێت بە تایبەت لە ھەڵبژاردنێکی وەک ئەوەی ئەمجارە کە تەزویر کردن قورستر بووە .
پرسیارە سەرەکی یەکە لێرەدایە . باشە من بەشداری بکەم دەنگ بە کێ بدەم ؟ ئەمە راستە , وەڵامی ئەم پرسیارە درکی عەقڵی و زیرەکی دەوێت , دەبێـت ھەر تاکێک وا بەستە نەبێت بە حیزبەکانەوە لەسەر بنەمای بەشداری کاندیدەکە بەو حیزبەوە دەنگ نەدات , بەڵکو دەبێت لەسەر بنەمای ناسین و گەران بە دوای کاندید ی سەرکەوتوو شایستە دەنگ بدات , بە واتا دەبێت ھەر ھاوڵاتیک دەنگ بدات بەو کاندیدەی بە راستی بە شایستەی دەزانێت کە دەتوانێت متمانەی دەنگی ئەم ھەڵگرێت بە بێ ئەوە ی گوێ بداتە ئەوەی ئەو کەسە لە چ حیزبێک و چ لایەنەێکە , ئەوەی گرنگە دەنگی تاک بۆ کەسێک بێت بە راستی شایستەی ئەو دەنگە بێت وە دەبێـت ھەموو بەشدار بین بۆ ئەوەی کەسانی نا شایستە نەتوانن بچنە پێشەوە بە ناوی نوێنەرایتی گەلەوە ھەڵپە بۆ بەرژەوەندی خۆیان حیزبەکانیان بکەن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.