حیزبەکانی کوردستان نەسریە لە دەسەڵات وەردەگرن، تەنیا کۆمەڵ و گۆڕان و پارتی کرێکاران و ڕەنجدەران پێیان نەدراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 657 جار بینراوە

Hamww hizbakan

 

 

 

 

 

 

 

 

ستاندەر/ سەلمان کۆچەری
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەناو پەرلەمانی کوردستانەوە دەست ستاندەر گەیشتووە لە ئێستادا نەسریەی زۆرینەی حیزبەکان سەرف دەکرێت تەنیا سێ حیزب نەسریە و ھاوکاریان پێنەدراوە ئەوانیش کۆمەڵی ئیسلامی، بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستانن کە تا ئێستا نەسریەیان پێنادرێت.
ستاندەر زانیویەتی حیزبەکانی تر بەدەر لە نەسریەی مانگانە ھەر یەکەیان نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دیناریان لە حکومەت و دەسەڵات واتە پارتی و یەکێتی وەرگرتووە، سۆشیالیست ٤٥٠ ملیۆن، شوعی ٤٠٠ ملیۆن، زەحمەتکێشان نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن و باسیش لە یەکگرتووتی ئیسلامی دەکرێت کەوا مەبلەغێکی زۆرتری وەرگرتووە و بەشێکیش لەو پارەی بە قەرز وەرگرتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.