ململانێی لۆگۆکان

لەلایەن ستاندار Posted on 321 جار بینراوە

ھێمن حاجی مەولود

لەھەموو دنیا کاتێک ڕێخراو یان حزبێکی سیاسی یان ھەر کۆمەڵەیەکی مرۆیی کەدروست دەبێت لۆگۆیەک بۆخۆی اختیار دەکات کە وێنەنمای کارکردن و ناسنامەیەکی کورتی کۆمەڵەکەیە وەنمایشی پرۆگرامی حزبە لەسەر ئاڵاکەی ،کەجیاوازە لە تعریفەی ئاڵاو دروشمە نیشتمانیەکان. بۆنمونە سەدساڵە حزبی شیوعی چەکوش و داس و تەختەی سوری کردووە بەئاڵاو دەیەوێ بڵێ من کرێکار و پاڵەی ئێوەم و ھاتووم ماندوویەتی ئێوە بحەسێنمەوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەبوا دوای پێشکەوتنی پیشەسازی کارو درەو ئەوانیش چاوێک بەولۆگۆیەدا بخشێننەوەو بیکەن بە ئامێری پێشکەوتووی سەردەم.

حزبی دیموکراتی ئەمریکا لەچلەکانی سەدەی نۆزدەوە گوێدرێژی کردووە بە پاڵەودانی سەر ئاڵاکەی ودەیەوێ خۆی وەک خزمەتکارێکی بێ دەنگ نمایش بکا،حزبی کۆماریش کەڕکابەری ئەوە خۆێ لیکردن بەفیل و بە ئەمریکیەکانی وت من پارێزەری ئێوەم..
بەو جۆرە لەگەڵ پەرەسەندنی کایەی حزبایەتی گیانی تیم و گروپ و کۆمەڵە ،ئیتر دروشم و لۆگۆ بوو بەکێشەیەکی ناوەندی موئەسسەکانی حزب و وای کرد حزبەکان لە پێشبڕکێ بن بۆئەوەی بە شعاری سەرنج ڕاکێش بێ ماندوبون و سەرئێشە ھەوادار لەدەوری خۆیان کۆکەنەوە.

دیارترین ئەو ماددانەی لە کۆنەوە تا ئێستا بەکارھاتوون بریتین لە دارودرەخت ،مانگ و خۆرو ئەستێرە؟دەست و مەچەک، چەک وشمشیری و ئامێری جەنگی،بازو شەھێن و باڵندەو کۆتری سپی،تەرازوو و گوڵەگەنم ،دەفتەرو کتێب و قەڵەم و ھێمای زانستی،مەشخەڵ و مۆم و گڵۆپ و کارای ڕوناکی،کەلەسەری شێرو گیاندارەئازاکان،ھتد یان تێکەڵەیەک لەمانە پێکەوەناوبازنەیەک کە ناوی ڕێخراوەکەی لێ نوسراوە.بۆسەردەمی ڕابوون و جوڵانەوەی گەلان پەسەندترین یان ئەوانەبوون کە گوزارشتیان لە ئازایەتی و نەبەزین و بەرەنگاری دەکردەوە ، بۆسەردەمی ئاوەدانی ئەوەنەی مانای ژیان و بژێویان دەدا ،بۆ سەردەمی شارستانی و پێشکەوتن و نیشانەکانی زانست و ڕوناکی بوون بە ئەولەویەت و جێی بایەخی وسەرنجی ڕێخراو و کۆمەڵە نوێیەکان.

ئەگەر تەرکیز بخەینە سەر دروشم و لۆگۆی لایەنەکوردستانیەکان بەشی زۆریان بە تەقلیدەوە خەریک بوون و لۆگۆجیھانیەکانیان کورداندووە. بەدەگمەن ھەیە نوێگەری کردبێ مەگەر سەرانی ھێزەکە ھەڵگری فکروفەلسەفەی نوێ بوبن. لێرەدا نامانەوێ شیکاری بۆ یەکەیەکەیان بکەین بەڵکو تەنھا بەراوردێک دەکەین لەنێوان دروشمی دوو لایەن کە بەھەموو مانایەک ھەریەکەیان خاوەن تایبەتمەندی خۆیانن و وەھەڵگری ئەقڵ و دونیابینی دووسەردەمی جیاوازن ..
پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان.

پارتی کەپاشگری دیموکرات یشی بۆخۆی داناوە، لۆگۆکەی بریتیە لە بازنەیەک کە لە دەوری بازنەکە بە خڕی ناوی سیانی خۆی بەھەردوو شێوەزاری کرمانجی (کرمانجی خوارووی لەسەرەوە نوسیوەو کرمانجی سەروشی لەخوارەوە نوسیوە)، لەناوەڕاستی بازنەکەش وێنەی سەری بازێک بەبێ باڵ و لاشە کە دەنووکی داخستووە کێشراوە کە لەناو خۆرێکی گەورە دانراوە،ڕەخنەگران دەڵێن ئێستا جگە لەوەی سەردەمی بەرەنگاری تاڕادەیەک بەسەرچوە و مرۆڤ خەریکی چەمک و نیشانەکانی شارستانیەتە جگە لەوە باز دەکەوێتە کوێی دیموکراتییەوە
ھیچ شتێک لەئاست گەرمی تیشکی خۆر بەرگەی مانەوە ناگرێت. کەچی بازەکەی پارتی سەڵەھایە مێش میوانی نییە. کارەسات ئەوەیە دەسڕۆیی ئەم ھێزە وایکردووە لۆگۆکەی کردووە بەبەر دامەزراوە دەوڵەتیەکاندا .

ھێزی دووەم گۆڕانە کە ئاڵاکەی تەختەیەکی نیلی یە کە لە ناوڕاستی مۆمێکی گەش ھەیە کە ھێمای سوتان وخۆنەویستیە و بۆ ڕوناکی ئەوانی تر لە توانەوەیە ،ناوی بزوتنەوەکەش بەکوردی نوسراوە و لە خوارەوەش بە دوو زمانی جیھانی عەرەبی ۆ کوردی نوسراوە بۆ ئەوەی کاتێک کەوتە بەرچاوی ھەرکەسێک لەم جیھانە نەپرسێ ئەمە چ حزبە. ئەم دوو لۆگۆیە جیاوازی یەکان دەردەخەن و بەشێک لە تەفسیری سیاسی ئەم دوو حزبە کەشف دەکەن.خوێنەری بەرێزیش خۆی داوەری شارستانی وسەردەمی بونی ھەردوو ھێزەکەیە.. لای ڕوونە کامیان حزبی ٢٠١٨ەن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.