پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو بەدرۆدەخرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 301 جار بینراوە

ستاندەر
عەبدولستار مەجید وەزیری پێشووی کشتوکاڵ لە ڕوونکردەوەیەکدا لە وەڵامی پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو ڕایدەگەیەنێت بانگەشەی ھەڵبژاردن و ھەڵپەی دەنگ کۆکردنەوە، خەریکە لای ھەندێک کەس ڕەش و سپی وەک یەکی لێدێت، ئەمە ئەگەر بۆ کەسێکی نامسوڵمان گونجاو بێت بۆ ئینسانی مسوڵمان عەیبەیەکی گەورەیە ! .
ناوبراو لە وەڵامی پەرلەمانتار غەریب پێنجوێنی لە ژێر ناونیشانی جوتیاران من دەناسن و ئێوەش دەشلێت ۆیە ھەرجۆرە لێدوانێک یان قسەکردنێک بە ئاراستەی دروستکردنی وێنەیەکی ھەڵە لای خەڵکی کوردستان لەسەر کاری ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و کەمتەرخەم پێشاندانمان، جگە لەوەی ناڕاستە و بانگەشەیەکی پوچی ھەڵبژاردنە، ڕێگایەکی ھەڵەشە بۆ دەنگ کۆکردنەوە، چونکە ئینسانی مسوڵمان بەوجۆرە دەنگ کۆناکاتەوە، بەڵکو بە خزمەتکردن و ڕاستگۆیی دەتوانێ بانگەشە بکات !
دەقی راگەیەنراوەکە بخوێنەوە

بەداخەوە جاریکی تر ناڕاستی …!!!

وەزیری پێشووی کشتوکاڵ
لێدوانێکی مەلا غریب پێنجوێنی یەکگرتوو بەدرۆدەخاتەوە
جوتیاران من دەناسن و ئێوەش !

بانگەشەی ھەڵبژاردن و ھەڵپەی دەنگ کۆکردنەوە، خەریکە لای ھەندێک کەس ڕەش و سپی وەک یەکی لێدێت، ئەمە ئەگەر بۆ کەسێکی نامسوڵمان گونجاو بێت بۆ ئینسانی مسوڵمان عەیبەیەکی گەورەیە !
یەکێک لەو شتانەی دەویسترێ بگلێنرێ لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەوە پرسی گەنمی جوتیاران و سواڵی کۆکردنەوەی دەنگە بە بەکارھێنانی عەرەقە و ماندووبوونی جوتیاران .
ئێمە کە لە وەزارەتی کشتوکاڵ بووین ھەموو ھەوڵێکمان دەدا تا جوتیاران بەزویی شایستە داراییەکانیان وەربگرن، لەو پێناوەشدا بەردەوام لە پەیوەندیدابووم لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵ و جارێکیش بۆ پرسی گەنمی جوتیاران و کێڵگە پەلەوەرییەکان و ھەناردەی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی ھەرێم، لەگەڵ شاندی چەند وەزارەتێک چوینە بەغدا .
ئەگەرچی بەپێی یاسا پرسی گەنمی جوتیاران ئەرک و بەرپرسیارێتی وەزارەتی بازرگانییە نەک کشتوکاڵ، بەڵام وەک ئەمانەتێکی ئەخلاقیی و ھەستکردن بە ماندووبوونی جوتیاران، داکۆکی و بەدواداچوونی ئەو بابەتەم بە ئەرکی خۆم زانیوە . ڕەنگە ئەم پێداگریی و بەدواداچوونەشم بوبێتە ھۆی نیگەرانی بەڕێز وەزیری بازرگانی و پێیوابوبێت تەداخولی کاری ئەوانمان کردووە، بەڵام لەبەرئەوەی شتەکە پەیوەندی بە جوتیارانەوە ھەبووە، تەحەمولی ئەو گلەییانەم کردووە .
بۆیە ھەرجۆرە لێدوانێک یان قسەکردنێک بە ئاراستەی دروستکردنی وێنەیەکی ھەڵە لای خەڵکی کوردستان لەسەر کاری ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و کەمتەرخەم پێشاندانمان، جگە لەوەی ناڕاستە و بانگەشەیەکی پوچی ھەڵبژاردنە، ڕێگایەکی ھەڵەشە بۆ دەنگ کۆکردنەوە، چونکە ئینسانی مسوڵمان بەوجۆرە دەنگ کۆناکاتەوە، بەڵکو بە خزمەتکردن و ڕاستگۆیی دەتوانێ بانگەشە بکات !
ئەوەی ئێمە سەرمان پێی بەرزە، ئەو ماوەیە بوو کە لە وەزارەت بووین و ئەوەی لە توانامدا ھەبووە بۆ خزمەتی خەڵک بە گشتی و جوتیاران بەتایبەتی کردوومە و خوای گەورەش ئاگادارە کە ھەر ئەوەندەمان پێکراوە، بەڵام تەمبەڵی و کەمتەرخەمیمان نەکردووە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.