ستاندەر
نەجیبە نەجیب پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت حیزبەکەی مەرجی بۆ حکومەتی ئاییندە ئەوەیە کە نابێ حکومەتی زۆرینە دروستبکرێت و بەگوێرەی دەستور مافی کورد بدرێت.
ئەو مەرجانەی پارتی بە بەراورد لەگەڵ پێداگری پێشووی ئەو حیزبە لەسەر جیابونەوە گۆڕانکاری زۆری تێدایە، ھاوکات ئاماژە بە گەڕانەوەی ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم و ماژەی ١٤٠ نەکراوە،
چاودێران پێیان وایە نزم بونەوەی سەقفی داواکاریەکان بۆ حکومەتی ناوەندی مەترسی لەسەر قەوارەی سیاسی ھەرێم دروست دەکات و، پێویست دەکات لایەنەکانی تر سەقفی داواکاریەکان بەرزبکەنەوە بۆ بەغدا.