ستاندەر
لە کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو لە سنوری دھۆک وەک ناوچەکانی تری کوردستان ھەڵبژاردنی لقی دھۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئەنجامدرا، سەرچاوەیەک بەستاندەری ڕاگەیاند لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە رێگری لە مامۆستایانی ئایینی دەرەوەی دەسەڵات کرا خۆیان کاندید بکەن بەتایبەت مامۆستایانی ئایینی سەر بەیەکگرتووی ئیسلامی، سەرچاوەکە وتیشی بەو مامۆستا ئایینیانە ڕاگەیەنرا بۆشیان نیە ناڕەزایی دەرببڕن و لە میدیا قسەبکەن.