رێکەوتنی گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی قۆناغێکی نوێ دەھێنێتە پێش

لەلایەن ستاندار Posted on 374 جار بینراوە

 

ستاندەر
ھەریەکە لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری واژووی رێکەوتنی سێ لایەنە دەکەن بۆ رێکخستنی خەباتی لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات لە ھەرێمی کوردسان.
رێکەوتنە کە سێ تەوەر و چەندین بواری کاری ھاوبەش دەگرێتەوە بە بڕوای چاودێران ھەنگاوێک دەبێت بۆ ئەوەی لە دەرەوەی پارتی و یەکێتی ئیئتیلافێکی نیشتیمانی دروستبکریت کە ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ پەیوەندیەکانی ھەرێم و بەغدا و ھەرێم و وڵاتان.
جێی باسە دوێنێ شەممە لە کەرکوک بە ئامادەبونی بەرپرسانی باڵای ئەو سێ لایەنە ئاھەنگی ڕاگەیاندنی لیستی نیشتیمان بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم ئەنجامدرا.
بەگوێرەی زانیاری ستاندەر ئەو رێکەوتنە چەندین ھەنگاوی گرنگتر بەدوای خۆیدا دەھێنێت.

دەقی رێکەوتنەکە بخوێنەوە:

No automatic alt text available.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.