تێپەڕاندنی ئەفسانەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 408 جار بینراوە

ڕابەر مەلکان

چەندین ساڵ بەسەر مانەوەی ئەفسانە خەیاڵییەکان تێپەریوە، لە پێناو مانەوەی زیاتر و درێژکردنەوەی کاتی مانەوەیان، دەیانەوێ بەدیاریکراوی لە خاڵە تێپەریوەکانیان بەرگێکی نوێ بپۆش، تا کەلێن و پارچە ڕزیوەکانیان بشارنەوە.

دەستبردن بۆ ھەموو سمبوولەکان و وێرانکردنیان و نەھێشتنی بەھایی حەقیقی سومبلەکان لای تاک،
لە پێناو ئەو مانەوە کاتییەیە. ئەوان لە جەوھەری بوون لایانداوە و بەرەو وەھم رێگایان گرتوەتەبەر و تەنیا دەتوانن لە دەوری رەمزەکانیان (کە بەرەو بێ ڕەمزی دەچن)بخولێنەوە.
هەر لە پێناو مانەوەیان، مێژووی شاخ و کەسایەتی وەک خاڵی بەدەستھێنانی سەرکەوتن بەکاردێنن، (خۆشحاڵانە کەسایەتیەکانیش لە زھنی تاکدا بەرەو ئاسییبوونەوە دەچن و چیتر ناتوانن کاریگەری گەورە دروستبکەن)..

هەرچەندە سیستەمەکە داخراو نیە، دەرچەیەک بە کراوەیی ماوەتەوە، بەڵام ڕێرەوی گەمە سیاسیەکەی ئەم جارە بۆ داخستنی ئەم دەرچەیەیە، بە جۆرێک ھەموو رێگەیەکیان گرتۆتە بەر بۆ داخستن یان بێ کاریگەرکردنی ئەم دەرچەیەی کە تازەگەریی لێوە بنیاتدەنرێ، ئێمە بەو فۆرمە ئاشنانین گەر بەوجۆرە ناشارەزاییە بەردەوام بین لەڕێکردن، یاری بە چارەنوسمان دەکەین لەگەڵ تاریکیدا.
لێرەدا یاریەکی لۆجیکی دێتە پێشەوە یاریەک کە بەرەو ئایندەیەکی نادیار ھەنگاومان پێ دەنێت، لەم بارەدا یان گەل دەستکەوتدار دەبێ یان دەسپێشخەری یارییەکە و داپۆشەری ئەفسانەکان، گرەوەکە دەباتەوە .

ئیشی ئێمە لەمەودا ئەوەیە، ڕێ بەخۆمان نەدەین، دیسانەوە دەستەوەستان بوەستین و بەدیار شاردنەوەی بۆگەنییەکانیان، بپوکێینەوە، پێویستە بە وریایەوە پەردە لەسەر ڕوویان هەڵبگڕین و ڕووی راستەقینەی بە ئەفسانە بووەکان بەدەربخەین، وابکەین چیدی نیشانەکان لەم جۆرە سیستەمە، جۆری لەیەکچوو وەرنەگرن،
ئیتر ئەرکی ئێمە ئەوە نیە پاڵ بە گالیسکە شکاوەکەی ئەوانەوە بنێین، لەمەودوا دانانی خانەکان بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە ئەرکی بنچینەیمانە، ئەرکی ئێمە بەرامبەر بەوان گۆڕانی بەسەرداھاتوە و ئەوفۆرمە پەرەسەندوەش رۆلێکی تەواو جیاوازمان دەخاتە ئەستۆ، بە جۆرێک دەبێت خاڵیان بکەینەوە لە رەمزەکان و بەیەکداچوون لەگەڵ مێژوومان.

ئێمە کارتی زۆرمان لەبەر دەست نیە،کارتی دەستی ئەوانیش یا سوتاون یا ئاشکران بۆیە ناتوانن بە کارتە ئاشکرابووەکان قەدەرمان بگۆڕن. نابێ ڕێگەشیان بۆ خۆشبکەین کارتەکانیان بەجۆرێکی تر ڕووکەش بکەن.
کاتی ئێمەیە، پێویستە کارتەکان ڕابکێشین و لەپێناو بەلاوەنانی ئەفسانەکان، بەکاریانبەرین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.