باوکی د.یوسف محەمەد یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکگرتوو ھێرشێکی توند دەکاتە سەر یەکگرتوو ” لێتان بێبەریم “

لەلایەن ستاندار Posted on 383 جار بینراوە

ستاندەر
محەمەد سادق یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکگرتوو ھاوکات باوکی د.یوسف محەمەد سەرۆکی لیستی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی ڕەخنەی توند لە میدیاکانی یەکگرتوو دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت لێدوانێکی منیان شێواندووە بۆ لێدان لە د.یوسفی کوڕم.
ناوبراو راشیگەیاندوە “لە ئێستاوە بێبەری بونی خۆم لەو حیزبە رائەگەینم کە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئەندامە سەرەکییەکانی خۆیاندا دەکەن ئیتر ئەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم گەلە ستەمدیدەیە بکەن. ”

دەقی روونکردنەوەکەی محەمەد سادق یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکگرتوو و باوکی د.یوسف بخوێنەوە:

 

بسم الله الرحمن الرحيم
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَن تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ
پەیامێک بۆ خەڵک و دەنگدەرانی کوردستان.
دوای ئەوەی رۆژی ٢٦ ی ٤ی ٢٠١٨ بەدڵێکی ساف و پڕ جۆشی ئیمانی ئامادە بووین لە ئیحتیفالی بانگەشەی لیستی 175ی یەکگرتوو، لە میانی لێدوانێکمان بۆ کەناڵی سپێدە بۆ دەڕبرینی پشتیوانیمان بۆ لیستی ١٧٥ بەڵام لەو رۆژەوە لە ڕێی فەیسبوک و چەند ماڵپەڕێکەوە شیواندنی بۆ کراوە بە ئامانجی بەکارهێنانی بۆ بانگەشەی لیستی ١٧٥ لەسەر حسابی لێدان لە شەخسی کوڕەکەم دکتۆر یوسف.
پێمان سەیر بوو کە تا ئێستا بڕوایان بە ئەندامەکانیان نییە بە تایبەت ئەندامانی دامەزرێنەری وەکو ئێمە. دێن پرسیاری ئەوەمان لێئەکەن کە پاڵپشتی چ لایەنێک ئەکەین و لە میدیاکان و فەیسبوک بۆ مەرامی بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنن لە دژی د. یوسفی كوڕم. من لە ئێستاوە بێبەری بونی خۆم لەو حیزبە رائەگەینم کە بەو شێوەیە مامه‌ڵه‌ لەگەڵ ئەندامە سەرەکییەکانی خۆیاندا دەکەن ئیتر ئەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم گەلە ستەمدیدەیە بكه‌ن.
یوسف پەروەردەی خۆمەو خۆم پەروەردەم کردووە ئەزانم چەند پارێزكاره، تەنانەت نەزیهترە لە زۆر لەوانەی کە خۆیان بە پێشەوا ئەزانن. کوڕی من ئەگەر بۆ پلەو پۆست و پارە ئامادە بوایە به‌ وازهێنان له‌ بیروباوه‌ڕه‌ سیاسیه‌كه‌ی, ئێستا بازاڕی ئێوە بەو شێوەیە نەدەبوو هەر بۆیە متمانەی تەواوم پێیەتی و جێگای شانازی من و ئەندامانی خێزانەکەم و تەواوی خەڵکی بە ئەمەکی کوردستانە.
خوایە تۆ خۆت ئاگاداری دڵی منیت، خۆت پشت و پەنای زوڵملێکراوانیت.
م. محمد صادق عبدالقادر
باوکی د. یوسف
٣٠/ ٤/ ٢٠١٨

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.