یوسف محەمەد، سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی باوکی لە یەکگرتوو هاتە دەنگ و دەڵێت “خاكی به‌رپێتم بابه گیان”.
یوسف محەمەد لە نوسینێکدە وەڵامی باوکی دەداتەوە و دەڵێت “به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌ناو ئه‌و حیزبانه‌ی بانگه‌شه‌ی چاكسازیخوازی ئه‌كه‌ن, له‌بری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سته‌مكارانی هه‌رێم, له‌بری بهرهنگاربهنهوهی تاڵانچییهكانی نه‌وت و داهاتی هه‌رێم, كاری شه‌و و ڕۆژیان, له میدیا و په‌یجه سێبه‌ره‌كانیان, له كۆڕ و كۆبونه‌وه حیزبیه‌كانیان, بوه‌ته قسه وتن و ته‌شهیر كردن به ئێمه”.
دەقی نوسینەکە:
خاكی به‌رپێتم بابه گیان. .
تۆ له ژیانمدا زۆر شتت فێركردم. تۆ فێری خۆڕاگری, فێری ساده ژیان, خاكه‌ڕایی, لێبورده‌یی, ڕێزگرتنی بێسنوری به‌رامبه‌رت كردم. له تۆوه فێری ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌مارگیری و توندوتیژیی ئایدۆلۆژی و ئایینی و مه‌زهه‌بی بوم.
به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌ناو ئه‌و حیزبانه‌ی بانگه‌شه‌ی چاكسازیخوازی ئه‌كه‌ن, له‌بری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سته‌مكارانی هه‌رێم, له‌بری بهرهنگاربهنهوهی تاڵانچییهكانی نه‌وت و داهاتی هه‌رێم, كاری شه‌و و ڕۆژیان, له میدیا و په‌یجه سێبه‌ره‌كانیان, له كۆڕ و كۆبونه‌وه حیزبیه‌كانیان, بوه‌ته قسه وتن و ته‌شهیر كردن به ئێمه. كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی دور له‌هه‌ر ئه‌خلاقێكی سیاسی, هه‌وڵی به‌گژ یه‌كدا كردنه‌وه‌ی خێزانه‌كان بده‌ن.
تۆ خۆت ئه‌زانیت له‌و كاته‌وه‌ی شه‌ره‌فی هاوڕێیه‌تیی كاك نه‌وشیروان و كاركردن له ناو گۆڕانم پێ‌بڕا, خۆم و برا و خوشكه‌كان و هاوسه‌رم هه‌میشه ڕێزمان بۆ هه‌ڵوێستی سیاسیت هه‌بو, ڕۆژێك له ڕۆژان پرسیاری ده‌نگتمان نه‌كرد. به‌داخه‌وه كه سیاسه‌تیان گه‌یاندۆته ئاستێكی ئاوا نائه‌خلاقی و قێزه‌ون. بابه گیان تۆ سه‌رت به‌رزه كه هیچكات له گه‌نده‌ڵی و سیاست كردن به شێوه‌یه‌كی قێزه‌ون نهگلایت.
هیوادارم دهستلهكاركێشانهوهت ببێته ڕاچلهكێنهرێكی به‌هێز بۆ هه‌مو دڵسۆزانی ناو ئه‌و حیزبانه و سزادانی ئه‌وانه‌ی له‌ناویاندا ئه‌بنه پاڵپشت بۆ سته‌مكاران و دروست كردنی ململانێ له‌گه‌ڵ چاكهخوازانی هه‌رێم.
یوسف محەمەد سادق