ئەرشیفی شکستەکانی دەسەڵاتی کوردی

لەلایەن ستاندار Posted on 264 جار بینراوە

سعید هەركی

یەکەم :- لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی ۱۹۹۲ چۆن قۆرخ کاری دەسەڵات گەیشتە هەڵوەشاندنەوەی بەرەری کوردستانی لە پێناو بەرژەوەندی دوو حزب کە شورش و ڕاپەرینەکان بەهێزی گەڵ و هەموو لایەنەکانی تر بوو بەڵام ئەم دوو حزبە نانەکەیان کرد بە دوو لەت ، ففتی بە ففتی ٥۰ ٪ بەرهەم و رەنجی شورش و ڕاپەرینی گەڵیان لە باربرد تاکو سەری لە نێوان دوو بنەماڵە دەرچوو .

دووەم :- شەری برا کوژی لە پێناو بەش بەش کردنی هەرێمی کوردستان و رشتنی خوێنی هەزاران گەنجی کورد لە پێناو بەرژەوەندی تەسکی حزبیان کە ئەمەش جێگای داخە .

سێ یەم :- بازرگانی کردن لەگەڵ دەسەڵاتی بەعسی رووخاو پاش ئەوەی ئابلۆقەی ئابووری بەسەر حکومەتەکەی سەدامدا سەپێنرا لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکان .

چوارەم :- لە دەستدانی دەرفەتی دوای رووخانی دەسەڵاتی سەدام و بونیاتنانەوەی عێراقێکی نوێ کە ئەو کات کورد پێگەیەکی بەهێزی هەبوو لە عێراقدا و دەکرا گرینگی زیاتر بە هەرێم بدەن .

پێنجەم :- شکست هێنانی رێکەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لە ژێر دروشمی ئابووری سەربەخۆ کەچی ئەنجامەکەی ئیفلاسی ئابووری و موفلیسی هەرێم بوو تا کارگەیشت بە نەدانی موچە و سیستەمی روبعە موچە و پاشەکەت .

شەشەم :- هاوکات لەگەڵ لەدەستدانی سەدان گەنج و بریندار بوونی هەزاران و بێ سەروشوێن بونی دەیان پێشمەرگە لە شەری دژە داعش کەچی بازرگانی نەوت لەگەڵ داعش ئەنجامدرا .

حەوتەم :- هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک جگە لە زیاد کردنی تەشەنوجات و تێکدانی زیاتر پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد هیچی تری نەدا بە دەستەوە ، بەڵکو هەنگاوی یەکەمی شکستەکان بوو، شکست پێهێنانی هەولەکانی سەربەخۆی بوو کە گەڵی کورد خەونێکی زۆری لەسەر هەڵچنی بوو ، لە کاتێکدا هەموو تاکێکی ژیری سیاسی دەیزانی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان تەنها بۆ شاشەی ڕاگەیاندنەکانە ، چونکە هیچ ئامادەسازی بۆ نەکرابوو جیاوازی لێدوانی بەرپرسەکانی هەرێم باشترین بەڵگەیە بۆ بەبێ بەرنامەی هەنگاوەکە

هەشتەم :- لە دەستدانی دۆستەکانی نێو دەولەتی بۆ کورد بە تایبەتی ئەمریکا ئەمەش لە ئەنجامی ئەنجامدانی ریفڕاندۆمێکی بێ بەرنامە و کە تەنها بۆ موزایدەی سیاسی بوو ئەمەش بوە هۆی لە دەستدانی لە ٥۰ ٪ خاکی هەرێمی کوردستان بچوک کردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێم لە لایەن عێراق و بە پاڵپشتی دوستەکانی دوێنێی کورد .

ئەمە پۆختەی ڕۆمانێکە لە مێژووی شکستەکانی دەسەڵاتی کوردی لە باشوری کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.