پێویستە گۆڕان ئاگاداری ئەمە بێت . با زووڵم لە نەوشیروان مستەفاش نەکەین !

لەلایەن ستاندار Posted on 379 جار بینراوە

بەشدار رەفیق

بە درێژایی مێژووی کورد کەمن ئەو سەرکردانەوەی توانیویانە سنوری ئایدۆلۆژیاو حیزب و خێڵ تێبپەڕێنن و ببنە سومبڵ و ڕەمزێکی گەورەیی نەتەوەیی . لە مێژووی سەد ساڵی ڕابوردووماندا منداڵدانی کوردایەتی کەسایەتی و ڕۆڵەی شۆڕشگێڕی زۆری بەرهەمهێناوە بەڵام زۆربەی ئەمانە لە سنورە بچووکەکەی حزب و ئایدۆلۆژیا قەتیس مان و لە گۆڕستانی شوومی حزبایەتی و لە ژێر خۆڵی حیزبایەتی نێژران . . قازی محمد ئەو کارێزمایەی کە هەموومان وەک ڕووحی کوردایەتی لە سەد ساڵی ڕابردوو سەیری دەکەین . لەوەیە ئەم شانازیەی قازی تەنها بە کۆمارەکەی و پەتەکەی ملی نەینەخشاندبێت بەڵکوو بەشێکی زۆریشی بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە حزبەکەی قازی واتا حیزبی دیموکرات نەبوونە خاوەن قەڵەمڕەوی هیچ پارچە زەویەک لە کوردستاندا ئەگینا دیموکراتش هاوشێوەی حزبەکانی تری کوردی بە قازی و کۆمار ومێژووەکەی لاری و قۆپاوەکانی حزبیان پێ پینە دەکرد، دواجارش وێنەی قازیان بە تەڵخی و شێواوی پیشان نەوەی ئێستامان دەداو ، ئێمەش لەجێی ڕەحمەت خەریکی ناردنی ڕەشەبای نەعلەت بووین بۆ قازی و کۆمارەکەی . زۆربەی سەرکردەکانی کورد هێندەی قوربانی دەستی حزبەکەیانن ، هێدە قوربانی دەستی دوژمنەکانیان نین ، ئەو حەشرەی پارتی بە مەلا مستەفای کردووە دووژمن قەستە سەرەکانی نەیانتوانیووە پێی بکەن ،! ئەوەندەی پەکەکە ئۆجەلانی لە قاڵپ داوەو وێنەی تەڵخاندووە میت و جاش و دووژنەکانی نەیانتوانیووە بیکەن بەڵام ئۆجەلان و پێنووسەکەی بەهێزترن و خەریکە دەبن بە قازی و کۆمارێک لە خۆشەویستی بۆ ئاپۆ لە ڕووحی زۆربەماندا دروست دەکەن . نەوشیروان مستەفا ئەو پیاوەی لەگەڵ مردینیدا بەرەبەیانی گۆڕی بۆ ئێوارەیەکی ماتەم و تاریک و دڵی هەمووانی بە ئۆغری یەکجاری تەنگ کرد . مناڵ ، پیر ، گەنج . ئافرەت لە ڕووحەوە شیوەن و قوڕپێوانیان بوو بۆ کەوتنی ئەم قەڵایەی بەرهەنگاربوونەوەی تاغووتیەت و ملهوڕیەت ، نەک هەر ئەوەش مردنی ئەم سەرکردە خاکیە عەلمانی و ئیسلامی ، مەلا و مەیخۆڕ ، قورئان خوێن و ڕاقیسەچی هێنایە سەر یەک سفرەو پێکەوە هەمووانی بۆ ڕۆیشنی یەکجار خۆی گریاند ، بەڵام ئەوەی من دەترسێنێ و دەمباتە دەریای ترسەوە ئەوەیە نەوشیروان مستەفاش بە دەردی ئەوانی تر بڕوا و ببێتە قوربانی بەرژەوەندی حزب و لایەنێک .. ئەوەی من دەترسێنی ئەوەیە کاکە نەوە لە ڕەمزی بەگژداچوونەوەی مافیا و فیرعەونەکانەوە بکات بە ڕەمری حزبێک ، لە قەڵای بە گژادچوونەوەی زوڵم و ناعەدالەتی بیکات بە گردەڵۆکەی بەرژەوەندی حیزب و ڕەوتێک ، بۆیه باشترین شتێک گۆڕان بیکات بۆ شادکردنی ڕۆحی نەوشیروان مستەفا خۆ دوورگرتنە لە پیشاندانی ئەو پیاوە وەک موڵکی گۆڕان و بەکارنەهێنانی ڕەمز و وێنەو خەباتی نەوشیروان مستەفایە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ، چوونکە خوودی نەوشیروان مستەفا بە زیندووی دژی ئەمانەبو بوو ، بەڵێ باشترین شت بۆ ئەوەی نەوشیروان موستەفا وەک ئەو سبەینێیە بمێنیتەوە کە هەواڵی مردنی بڵاو بۆوە دورخستنەوەیەتی لە ململانێ و شەڕە قۆچەکانی حزبایەتی و هێشتنەوەیەکی وەک ڕەمزی تێکشاندنی یەهج ومەهجوجەکانی حزب و بنەماڵە تاڵانچیەکان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.