ستاندەر
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر بەبۆنەی رۆژی ئازادی رادەربڕین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و لەبەشێکی ھاتوە”کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لەھەولێر ئەو ھەوڵ و ماندوبونەی ڕۆژنامەنوسان لەگواستنەوەی چیرۆک و روداوەکان پێی ھەڵدەستن دەنرخێنێت لەناویشیدا کاری ڕۆژنامەوانیی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق.”
ھەروەک لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە”بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لەوەی کە ئازادی ڕادەربڕین پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگای دیموکراتی و کراوەیە. چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان پێویستە بتوانن بۆچونی خۆیان دەرببڕن بەبێ بونی ھەڕەشەی تۆقاندن و تۆڵە لێسەندنەوە.”
راشیدەگەیەنەنن”ئێمە بەچاوی ڕێزەوە سەیری ئەو ڕۆژنامەنوسانە دەکەین کە ھەڕەشەیان لێکراوە، ھێرشیان کراوەتەسەر، یاخود گیانیان بەخشیوە لە پێناو گەڕان بە دوای ڕاستیدا.”