ستانده‌ر
لە بەڵگەنامەی كۆچی دوایی (وەفاتنامە)ی چوار شەھیدەکەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیای شەوی ۲۲‌ی مانگی ۳ ئاماژە بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکان نەکراوە وە ھۆکاری گیانلەدەستانی ئەو چوار گەنجە گەڕێنراوەتەوە بۆ پارچە پارچە بوونی ئه‌ندامه‌كانیان به‌هۆی تەقینەوە.
بەپێی بەڵگەنامەی كۆچی دوایی (وەفاتنامە)ی چوار شه‌هیده‌كه کە وێنەیەکی دەست ستاندەر کەوتوە ھۆکاری گیانله‌ده‌ستدانی چوار گەنجەکەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیای شەوی ۲۲‌ی مانگی ۳‌ی دۆڵی باڵەیان گەڕێنراوەتەوە بۆ تەقینەوە، وە لە بەڵگەنامەکەدا نوسراوە ھۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو چوار گەنجە پارچه پارچە بوونی ئه‌ندامه‌كانیان به‌هۆی تەقینەوە بووه، بەبێ ئەوەی ئاماژە کرابێت بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا.
چاودێرێک لەو بارەیەوە پێیوایە بەو شێوە مامەڵە کردن لەگەڵ قوربانیانی ئەو کارەساتە خەمساردی حکومەت لەئاست ئەو کارەساتە بەدیاردەخات وە دەبێتە ھۆی شێواندنی و بزرکردنی کەیسەکە کە بۆ داھاتوش زیانێکی گەورەی ھەیە.
ئه‌وه له‌كاتیكدایه پێشتریش به‌یاننامه‌ی حكومه‌تی هه‌ریم له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه دوژمنكاریه‌ی توركیای نه‌كرد بوو.
وێنەیەک لە بەڵگەنامەی کۆچی دوایی چوار شه‌هیده‌كه