جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی رامین حوسێن پەناھی دواخرا

لەلایەن ستاندار Posted on 280 جار بینراوە

ستاندەر
ڕامین حسێن پناھی چالاکی سیاسی رۆژھەڵاتی کوردستان کە گوازرابووەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی بۆ ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای سێدارەکەی جێبەجێبکرێت، گەڕێندراوە بۆ  گرتووخانەی گشتی   سنە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەمجەد حسێن پەناھی، برای ڕامین بۆ ڕۆژنیوز وتی: شەوی ڕابردوو ڕامین لە گرتووخانەی  گشتی سنەوە پەیوەندی بە خانەوادەکەمانەوە کردووە و وتوویەتی گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەو بەندە، وتووشیەتی، کە سزاکە لە سەر شوێنی خۆیەتی، بەڵام دواخراوە، جەختیشی کردووەتەوە کە دیارنییە بۆ کەی دواخراوەتەوە.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا ڕامین حسێن پەناھی گوازرایەوە بۆ بەندی تاکە کەسی زیندانی سنە و بە خانەوادەکەشی ڕاگەیەندرا، کە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە سزای سێدارەکەی جێبەجێ دەکرێت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.