بەیعەت نوێکردنەوەی ئاغا و سەرۆک خێڵەکان لە بانگەشەی ھەڵبژاردن و کاریگەریەکانی

لەلایەن ستاندار Posted on 614 جار بینراوە

هێمن محمد

تاکی کوردی ھەرجارەو بە شێواز و ڕێگایەک بێ ئیرادە دەکرێت بەکاردەھێنرێت بۆ ھێنانەدی دەسکەوت وبەرژەوەندی تەسکی حزبی ئەو ڕێگا باوانەی لەم رۆژانەدا تاکی کوردی گیرۆدەی بووە لە ڕێیانەوە بەکاردەھێنرێت (خێڵ)و(ئاغا)ن کە لە مێژووی نەتەوەمان بوون بە بەربەست لە بەرەوپێشچوونی ھزری نەتەوەیی،وا لەم ڕۆژانەش دەبنە ڕێگر لە گەشەسەندنی ھزری دیموکراسی و مەدەنی وە بەڕوونی لەم چەند ساڵەدا ئاسەوارەکانی بەدیارکەوتووە بەتایبەتتر لەم ڕۆژانەدا کەتاکی کورد بەھۆی ڕووداوگەلێکەوە کەلەم ماوەیەدا ڕوویان داوە تاڕادەیەکی زۆر ھەستی نەتەوایەتی لا کاڵبووەتەوە تالەم رێیەوە دەستەمۆی خواستی حزبەکان بێت بۆیە بارودۆخ وادەخوازێت کە کیانە سیاسیەکان ڕێگایەکی تر بدۆزنەوە کەوەک ھەمیشە ساویلکەیی و سادەیی ھاونیشتیمانیان بەکاربھێنن بۆ دەسخستنی ئامانجەکانیان کە بێباکن لە ڕەوایی و ناڕەوایی ئەوڕێگایانەی دەیگرنەبەر وەک ئەوەی لەئێستادا ھەڵدەستن بە ڕێکخستنی کۆبونەوە بەناو کۆمەڵایەتیەکان و دابینکردنی تێچووی ئەم کۆبونەوانە کەلە بنەڕەتدا بۆ تۆخکردنەوەی پەیوەندیە خێڵەکیەکانە کەلە بەرژەوەندیاندایە چونکە لە ڕێی تۆخکردنەوەی ئەم پەیوەندیە تاڕادەیەکی زۆر تاک ئیرادەی کەسی خۆی لەدەستدەدات و بەڕێزەوە سەربۆ داواکاری ئاغا و سەرۆک خێڵ سەرگەورە دادەنوێنێت ئەمەش ڕێگایەکی ئاسانە کەناڕاستەوخۆ تاک لەڕێیەوە دەستەمۆ دەکرێ بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای حزبەکان و بەدەستھێنانی دەنگی کەسەکان
لێرەدا بەرژەوەندیە نەتەوەیەکان ژێرپێ دەخرێ چونکە ئەساسەکە بەرژەوەندی خێڵ و ئاغاکانە نەک نەتەوە ئەمەش خاڵێکی تری جیاکەرەوەی ئەم ھەڵبژارنەیە لەگەڵ ئەوانەی پێش خۆی ھەروەھا ئەوەی پڕۆسەی قێزەونتر کردوە پەیڕەوکردنی ئەم جۆرە بانگەشەیە لەلایەن کەسانی ئەکادیمی و نوخبەی ڕۆشنبیر و ھەندێک لەو لایەنەنانەی بانگەشەی مەدەنیەت دەکەن ئەمەش ئەوە دەگەیێنئت کە کاندید و لایەنەکان لەپێناو کۆکردنەوەی دەنگ ھەموو ڕێگەیەک دەگرنەبەر بێ گوێدانە زیان و لێکەوتەکانی.
بۆیە بۆ سنوردانان و ڕێگرتن لە ھەنگاونانی زیاتری کۆمەڵگە بۆبوون بە کۆمەڵگەیەکی تەواو خێڵەکی پێوستی بە بەرەنگاری و ئالنگاری ھەمووان ھەیە بێجیاوازی بە گەنج و خوێنکار و کەسە خەمخۆرو دووربینەکانی کۆمەڵگە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.