سەرکردەیەکی لیستی ئیسلامخوازان داوایەک ئاراستەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 338 جار بینراوە

ستاندەر

ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز یەکێک لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی و لیستی ناونراو بە (ئیسلامخوازان) داوا لە عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەکات کەسێک ببێتە ناوبژیوان لەنێوانیان لەسەر ئەو ڕەخنانەی ئەو لەسەر ئەو ھەیەتی.
ھاوکات لەسەر ئەو سکالایەی لەسەری کراوە لە بەریتانیا بەھۆی دەستدرێژی کردنە سەر کچێک زانیاریەکان ڕەتدەکاتەوە.
لەبارەی لیستی یەکگرتووش کە بزوتنەوە پشتگیری دەکات و بە لیستی ئیسلامخوازان بانگەشەی بۆ دەکەن کە زانیاری بڵاوکراوەتەوە بە پاڵپشتی پارتی دروستکراوە ناوبراو ڕەتی دەکاتەوە.
جێی باسە تاکو ئێستا ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی ناوبراوی نەداوەتەوە و، پێشتریش ڕایگەیاندوە شەڕی ئێمە لەگەڵ دەسەڵاتە لەسەر قوتی خەڵک نەک خەڵکێک کە بە فیتی ئەوان دژایەتیمان دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.