لە باکوری کوردستان ٥ سەربازی تورک کوژران

لەلایەن ستاندار Posted on 275 جار بینراوە

ستاندەر

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلاکانیان لە چەندین هێرش دا لە رۆژانی رابردو لە دژی سوپای تورک پێنج سەربازیان کوشتوە و چەندانی دیکەشیان بریندار کردوە. دو هێرشەکە لە ناوچەی چەلێ و گەڤەر ئەنجامدراون.

جێی ئاماژە پێکردنە لە ماوەی ڕابردو سوپای تورک لەشکرێکی زۆری لەو ناوچەیە بڵاو  کردوتەوە و هاتونەتە ناو سنوری هەرێمی کوردستانیش، هاوکات گەریلاکانی سەر بە پەکەکە لە ناوچەکەدا هێرشەکانیان چڕ کردوتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.