یەکێتی: قبوڵناکەین دەنگەکان تەنھا لەیەک ناوچە بەدەست بژمێردرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 304 جار بینراوە

ستاندەر
محەمەد عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پشکی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت ھەژمار کردنەوەی دەنگەکان بەدەست ڕەت دەکەینەوە یان دەبێت لە ھەموو عێراق ئەنجام بدرێت یاخود رێگا نادەین لە ناوچە و شارێک بکرێت.
ناوبراو بە دوارۆژی راگەیاندوە یەکەم بونی یەکێتی پەیوەندی بەوە ھەیە چوار ساڵە پێکھاتەکانی لە کەرکوک پاراستوە.
جێی باسە زانیاریەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن عەرەب و تورکمان لە فەرماندەیی دژە تیرۆر لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆن رێکەوتون بۆ دوبارە ھەژمارکردنەوەی ٧٠ سندوقی دەنگدانی کەرکوک بەدەست ئەگەر ژمارەکان ھاوتا نەبوون پێویستە سەرجەم سندوقەکانی کەرکوک دوبارە ھەژمار بکرێنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.