نەتەوە یەكگرتوەكان مەترسی لەسیستەمە ئەلیكترۆنیەكەی هەڵبژاردن نیشانداوە

لەلایەن ستاندار Posted on 354 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی بەڵگەنامەیەكی نەتەوە یەكگرتوەكانی “یۆنامی/ عێراق” بەواژۆی د.امیر اراین سەرۆكی گرۆپی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پاڵپشتی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە لە 30/4/2018 وێنەیەكی ئاراستەی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەڵبژاردنەكانی عێراقی كردوە؛ نەتەوە یەكگرتوەكانی مەترسی خۆی نیشانداوە لە چۆنیەتی دەرچونی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و وردبینیكردنی.

هەروەها هۆشداری داوەتە ئەنجومەنی كۆمسیاران كە كۆمپانیایی میرۆ كە سیستەمەكەی لێ كڕاوە ئامادەیی نییە هەندێك ئاریشەی گرنگی پەیوەست بەسیستەمەكە روون بكاتەوە؛ كە ئەمەش نیشانەیەكی چاك نیە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان.

سەرچاوە: كەناڵی ئاسمانی “العهد” ی عەرەبی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.