یەکێتی و پارتی کۆبونەوە دوو قۆڵیەکانیان بۆچونە بەغدا دەستپێکردووە و دوێنێ چەند کۆبونەوەیەک کراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 321 جار بینراوە

ستاندەر

یەکێتی و پارتی کۆبونەوە دوو قۆلیەکانیان دەستپێکردووە بە ئامانجی دروستکردنی تێگەیشتنێکی ھاوبەش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێراقیە براوەکانی ھەڵبژاردن.
بەگوێرەی بەدواداچونەکانی ستاندەر دوێنێ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ھەریەک لە قوباد تاڵەبانی و مەلا بەختیار کۆبوتەوە بۆ دروستکردنی وەفدێکی ھاوبەش بۆ سەردانی بەغدا و گفتوگۆی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
ئەوە لەکاتێکدایە ھەریەک لە گۆڕان و ھاوپەیمانی و کۆمەڵ و یەکگرتوو تاکو ئێستا سورن لەسەر ئەوەی کە ھەڵبژاردنەکان تەزویری تێداکراوە و نزیکن لەوەی بڕیاری بایکۆتی پرۆسەی سیاسی عێراق بدەن.
لەلایەکی تر لە راگەیەنراوی کۆبونەوەی دوێنێ ی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ھاتووە کە ئەو حیزبە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق وەفدی پێکھێناوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چۆنیەتی بەشداریکردنی لایەنە کوردستانیەکان لە حکومەتی ئاییندە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.