سیناریۆی پێکھێنانی حکومەتی ئاییندە ڕوونتر دەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 354 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە گەیشتۆتە میدیاکان سیناریۆی دروستکردنی حکومەتی ئاییندەی عێراق تاڕادەیەک ڕوون بۆتەوە.
سەرەڕای ئەوەی کە لیستی سائیرون-ی موقتەدا سەدر لەسەر ئاستی عێراق بە ٥٤ کورسی لە پلەی یەکەم دێت بەڵام چاوەڕێ ناکرێت کەسێک لەو لیستە بۆ پێکھێنانی حکومەتی رابسپێردرێت ئەویش بەھۆی ئەوەی لەلایەن ئێران و ئەمریکا کەسێکی قبوڵکراو نیە، زانیاریەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن جارێکی تر حەیدەر عەبادی وەک کەسێکی قبوڵکراو لەلایەن ئەمریکی و ئێرانیەکان ئەو بەرپرسیاریەتیە وەرگرێتەوە.
چاوەرێ دەکرێت ھاوپەیمانیەتیەکی گەورە لەنێوان لیستەکانی سائیرون و لیستی نەسری حەیدەر عەبادی و وەتەنیەی ئەیاد عەلاوی و حیکمەی سەر بە عەما حەکیم و پارتی و یەکێتی پێکبھێندرێت بەو پێیەی ژمارەی کورسیەکانیان دەبێتە نیوە کۆ یەکی کورسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.