ئیبراهیم تاتلیسەس بۆ جاری چوارەم لەلایەن ئاکەپەوە ڕەتدەکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 380 جار بینراوە

ستاندەر

هونەرمەندی ناوداری تورکیا ئیبراهیم تاتلیسەس لەلایەن حزبی ئاکەپەی سەر بە ئەردۆغان ڕەتکرایەوە و نابێت بە پاڵێوراوی ئەو حزبە بۆ هەڵبژاردنی گشتی لە مانگی حوزەیرانی داهاتو.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردوتەوە، تاتڵیسەس بە گلەییەوە باس لەوە دەکات کە جارێکی دیکە حزبی ئاکەپە لەسەر لیستی کاندیدانی پەرلەمان دایان نەناوە، دەشڵێت هەندێ کەس گلەیی ئەوەیان هەیە من گۆرانی مەگری مەگریم گوتوە(مەبەستی ئەو گۆرانیەیە کە بە دو قۆڵی لەگەڵ شڤان پەروەر گوتی بۆ پرۆسەی ئاشتی) بەڵام باسی ئەوەش ناکەن کە چومەتە سەر سنور بۆ بەرزکردنەوەی ورەی سەربازەکانمان و گۆرانی تایبەتم بۆیان گوتوە.

جێی ئاماژە پێکردنە ئیبراهیم تاتلیسەس پەیوەندیەکی باشی بە ئەردۆغان و حزبەکەیەوە هەیە و ئەمە جاری چوارەمە لەلایەن ئەو حزبەوە نائومێد دەکرێت بەوەی ببێت بە پاڵیوراو بۆ پەرلەمانی تورکیا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.