یەکگرتووی ئیسلامی و سیاسەتی ئاڵۆزکردن!؟

لەلایەن ستاندار Posted on 376 جار بینراوە

ریبوار عەلی (چەلەبی)

ئەم یەکگرتووەی ئیستا ،جیاوازە لە یەکگرتووەکەی جارانی ئیمە،بەسانایی دەتوانین بلین لە هیڵە ڕاستەکە لای داوە. واتا (انحراف) ی کردووە! جاران بەتایبەت پێش دووهەزار،سیاسەتیکی هاوسەنگ و ڕاستگۆیانەی هەبوو،هەڵویستی بویرانەی خۆی هەبوو،پاشکۆی هیچ لایەنیک نەبوو،ناوخۆی تۆکمە و یەک هەڵوست بوو،ئامادەی باجدان و دەربڕینی هەڵویست بوو…. زۆرشتی جوانی تریش. بەڵام ئیستا بەرژەوەندی خوازی ڕیبازیەتی،بووەتە زەمینەیەک بۆ هەڵتۆقینی کەسە سادە و سنورتواناکان،لەڕووی سیاسەتیشەوە ئامانی نیە،ئەمڕۆ توند و هەڵچوو،دوڕۆژیتر لاواز و پاشکۆ و بەناچاری یاری سونەو شیعە دەکات و چەند پۆستیک بۆ بەرژەوەندی چییەکان وەردەگریت و دەداتەوە پاڵ دەەڵاتدارانی ستەمکار! دواترین هەڵە خویندنەوەی ئەم حیزبە بەڕیزە،خوینەوەی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە،لەبری پیداچوونەوە و داننان بەهەڵە و کەم کوڕیەکان،هەڵچوون و قسە بزڕکاندنیان پیوە دیارە !؟ باشترین نمونەش (دواپەیامی ئەمینداریانە) ئەم حیزبە ساسەتی ئاڵۆزە،ڕۆژێ لە دەسەڵات مەلەکی ترە و پاڵپشتیانە ،بۆ هەموو شتیک؟ ڕۆژیک بەناو بەرەی ئیسلامی دروست دەکات،کەخۆی باوەڕی پیی نەبووە.! ڕۆژیکی تر دەیەویت بەخەیڵیکی تر،خۆی بە کەس و لایەنی تر هەڵواسیت،کە بەرئەنجامی لێ کۆڵینەوە نیە و بێ ئەزوونەکانی ئەشەدو بیلای بۆ دەکەن!؟ کەواتە ئەم حیزبە سیاسەتی ڕوون نیە و خۆشی نازانێ بەرەو کوێ دەڕوات،هیدی هیدیش گچکە دەبیتە و هەواڵی سەیر و سەمەرەی لێ دەبستین ! کەچی سەرانی یەرە و سادەکانی خوارەوە،وادەزانن باشیان هیناوە و ئەوان لە پیشەوەن و غەیری ئەوان لە دواوەن،ئەوەش سیاسەتی ئاخرزەمان!؟ لە کۆتایدا هیوا دارم،ئەم ڕەخنەیە وەک ئاوینەیەک وەربگرن و بەڕوونی سەیری خۆیان و ئایندەی پێ بکەن،نەک کاردانەوەی هەڵە و بڕیاری سەقەت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.