چوار لایەنەكە خلۆردەبنەوە..!!

لەلایەن ستاندار Posted on 325 جار بینراوە

جعفر سەروكانی

ئێوارەی ڕۆژی دەنگدان ٥/١٢ ودواتریش لەكاتی ڕاگەیاندنی بەرای ژمارەی دەنگەكانی لیستەكان لەلایەن كۆمیسۆنەوە هەرچوارلایەنی كوردستانی( گۆڕان كۆمەڵ یەكگرتوو هاوپەیمانی ) بەتووندی كەوتنە تانەدان و خستنە ڕووی ساختەكاریەكانی هەڵبژردن لەهەرێم و كەركوك بڵاوكردنەوەو تۆماركردنی بەڵگەكان ئاڕاستەكردنی بۆشوێنەپەیوەست دارەكان بەڵام هەوڵەكانیان هیچیان بۆ سەوز نەبوو …!!
فشاری شەقام و دەنگدەرەكانیشیان بەو ئاراستە یان دەشكێنێتەوە كە بەشداری كایەی سیاسی و بایكۆتی بەغداد بكەن . هەردوو پارتی دەسەڵات داریش لەهەرێم سەرەرای سەختەكاری داوای یەكریزی ماڵی كورد دەكەن بەڵام هەموو ئاماژەكان دەری دەخەن پێیان باشە بەشداری پرۆسەی سیاسی نەكەن و دووریان خەنەوە لەمەركەز وتەهمیش بكرێن، تەنها بەشدار نەبن لە پەرلەمانەكەشدا .!! ئەم هەڵگێرانەوەی دەنگانە هەولی دوەلی و ئیقلیمی لەپشت بووە ئەم ڕاستیە دەردەخاكە هێشتا دەسەڵات دەست كەلایە و چوار لایەنەكەش دەستەمۆی ووڵاتانی تر نین ئەگینا ساختەكارییش بۆ ئەوانیشیان دەكرد یان دەنگیان دەپارێزرا،ئەوەی ڕویداو ڕوودەدا ئەتكردنی دیموكراسیەو بێدەنگی دوەلی وكۆمسۆنی هەڵبژاردنەكان چەند ڕاستێك دەردەخا ووڵاتان ئاگاداری ساختەكاریەكەن و دەیانەوێت پڕۆسەكە تێپەڕێ بەكرچوكالیش بێت وەكومیسۆنیش لەژێر هەیمەنەی چەند حیزبێك ڕاستیەكانی دیزە بە دەر خۆنە كرد ودەستی هەبووە لەم گەندەڵیە ئەگەر بێلایەن بووایە دەبوو لەماوەی ٢٤سعات لە٥./.دەنگی وێستگەكانی بەدەست بژماردبوایە ئەوەی گرنگە نەچوونی چوار لایەنەكە بۆ پڕۆسەی سیاسی وپەرلەمانی عێراق زیانێكی گەورە دەكەن چونكە نەچونیان زەمینە بۆ دەسەڵات ساز دەكات بۆ تەراتێنی گەندەلی لەبەغداد بەناوی كورد ،بەڵام بەشدار بوونیان وادەكات لەگەڵ چەند كوتلەو هێزەمەدەنیەكان ئەوێ هێزێك بن دژی گەندەلی وپیادەكردنی دادگەری وشەفافی و ئاگاداربوون لەپرسەكان كەسوودی گشتی ونیشتمانیان هەیە و وەستانەوە بەرامبەر دەسەڵات كە مافی هاوڵاتی كورد بەرامبەر پۆست نەفرۆشرێ. چۆن لەڕابردوو سوننە بەشدار نەبوو زیانی كرد هەمان سیناریۆ بۆ چوار لایەنەكە هەیە ئێستا ئەمریكا و ئێران لەڕێگای نوێنەرەكانیان لە هەوڵی دروستكردنی حكومەتی عێراقدان كە دۆستی خۆیان بێت چونكە ئەوەی بۆ ئەمریكا گرنگە ئارامی عێراقە و كەمكردنەوەی جێدەستی ئێرانە و معامەلە لەكەڵ ئەمری واقیع دەكا ، ئێرانیش بەدوای بەرژەوەندی خۆیەتی ،بۆیە چوار لایەنەكە واباشە بایكۆتی پڕۆسەی هەرێم بكەن لەئێستادا نەوەكو بغداد خۆ بەغداد زوڵمی نەكردووە بائاگاداریش بێت !! بایكۆتی هەرێم ڕێگا دروستەكەیە لەهەموو كایەكاندا ئەگینا بایكۆتی بغداد لەژێر عەتفی ئەندام و بەرچاو ڕوون نەبوون خۆ خلۆركردنەوەیە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.