کێبرکێی لایەنەکانی ریفراندۆم بۆ چونەوە بەغدا دەستپێدەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 334 جار بینراوە

ستاندەر
لە چوارچێوەی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق دوێنێ شێ شەممە وەفدێکی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە براوە شیعەکانی عێراق دەستیان بە گفتوگۆی پێکھێنانی حکومەتی عێراقی کرد، چونی پارتی وەک یەکەم لایەن بۆ بەغدا لەلایەن ھاوڵاتیانەوە مایەی سەرنج بو بەتایبەت کە ئەو حیزبە پێشتر لایەنی یەکەمی ریفراندۆم بو و لایەنەکانی تری بە عێراقچیەتی تۆمەتبار دەکرد.
ھاوکات بڕیارە ئەمرۆ بەھەمان شێوە وەفدێکی یەکێتی بە سەرپەرشتی مەلا بەختیار بۆ ھەمان مەبەست سەردانی بەغدا بکات، مەلا بەختیار لەسەر ئەو بەشەی یەکێتی ھەژمار دەکرێت کە پاڵپشتی پرۆژەکەی پارتی-یان بۆ ریفراندۆم کرد.
جێی باسە چونی بەجیای وەفدی پارتی و یەکێتی لە کاتێکدایە پێشتر ئەو دوو لایەنە داوای یەکڕیزی کوردیان کرد بۆ چونە بەغدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.