ئاشکرابوو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار پارتی واستەی بەکێ کردووە له‌ بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 315 جار بینراوە

ستاندەر

دوای کۆبونەوەی وەفدی پارتی لە بەغدا لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی حیزبی دەعوەی ئیسلامی بەرپرسێکی ئەو حیزبە ڕایدەگەیەنێت پشتگیری کاندیدی پارتی بۆ سەرۆک کۆماری دەکەین.

جاسم محەمەد سەرکردە لە حیزبی دەعوە ڕایدەگەیەنێت بۆ ھەر قۆناغێک پیاوی خۆی دەوێت و ئەگەر لایەنەکان کۆک بن لەسەر ھۆشیاری زێباری بۆ سەرۆکایەتی کۆمار ئێمە کێشەمان لەسەری نیە.

جێی باسە ھەوڵەکانی پارتی لە بەغدا بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری دەستی پێکردووە و، لەھەوڵی کۆکردنەوەی پشتگیری لایەنەکانە بۆ ئەو مەبەستە و، لێدوانی ئەو بەرپرسەی حیزبەکەی نوری مالیکی کە پێشتر نەیارێکی سەرسەختی پارتی بوە و پارتی ئەو بە بڕینی قوتی خەڵکی کوردستان تۆمەتباردەکات دەریدەخات ئەو لایەنە دەیەوێ لە رێگای پشتگیری ئەو لایەنانە پۆستی سەرۆک کۆماری یەکلابکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.