هێدی قادر
رەنگە بێ ئومێدترین تاك تاكی عێراقی بێ چونكە هەموو عیراقیەكان بە گەشبینیەوە لە رووخانی رژێمی بەعسیان دەروانی هەمووان چاوەرێ بوون لەدوای نەمانی دیكتاتۆر صدام حسین ژیانێكی خۆش و بە كەرامەتەوە بژین و بتوانن شانازی بكەن بە عێراقی بوونیانەوە بەڵام ئەوەی بینیمان و كردرا وانەبوو هەر لەدوای رووخانی رژێمی بەعسەوە لەلایەن گروپە شیعیەكان دەست كرا بە دروست كردنی میلیشیای چەكداری تائیفی و لە ژیر دروشمی ئاینی و شیعەگەری پەرەیان بەو بابەتە دا.
هەرچەندە سەركردەكان لە عەلاوی و مالیكی و صدر هەمویان ئیدیعای ئەوەیان دەكرد كار دەكەن بۆ عێراقێكی یەكگرتوو و سەركەوتوو دوور لە هەر بۆنەیەكی تائیفی بەڵام پیچەوانەكەی راست دەرچوو مالیكی هەر لەگەڵ دەست بەكار بوونی بناغەی گروپی میلیشایی حشدی شعبی دامەزارند و بەرگێكی تائیفی بەبەرداكرد و كاری كرد لەسەر ئەوەی زۆرترین شیعە لەدەوری ئەم گروپە كۆبكاتەوە بە دروشمی عاتفی و ئاینی دواجار هەرچۆنێ بێ خستیانە دەنگدانی پەرەلەمان و بەرگێكی یاساییان بۆ دروست كرد تاكو خۆیان رزگار بكەن لەم هەمو كارە خراپ و تائیفیەی ئەم گروپە ئەنجامیان دەدا كاتێ مالێكی ئەوەی دروست كرد رێبەری رەوتی صدریش دەسە وەستان نەبوو ئەویش گروپێكی میلیشیای دروست كرد بەناوی سرایە سلام لە ژیر فەرمانی خودی مقتدا صدر كاریان دەكرد و هەمیشە بۆ تصفیەی حساباتی خۆی بەكار دەهێنان.
لەگەڵ ئەمانەشدا گروپی عصائیبی ئەهلی حەق دروست كرا كە قیس خز علی سەرۆكایەتیان دەكات ئەمەش تائیفیەو و بۆ تصفیەی حساباتە لەم نێوانەدا گروپی زۆر دروست كار وەك (منظومة بدر _كتائيب حزب الله_ حركة النجباء …..هتد).
بەهۆی دروست بوونی ئەم هەموو گروپە میلیشیاییە تائیفیەی لەلایەن سەرانی شیعەی عێراقیەوە دروستكرا گێژاوێكی سیاسی و ئاینی و كۆمەڵایەتی لە كۆمەڵگەی عێراقی دروست بوو كە زۆر ئەستمە بتوانی سەردانێكی بەغداد یان هەر شارێكی تری وەك بصرە یان كوت یان عمارە بكەی و مەترسی گیانت نەبێ ئەستەمە ناوت عمر بێ و سەردانی نەجەف و كەربەلا بكەی ئەستەمە ناوت عەلی بێ و سەردانی ئەنبار و موصڵ بكەی چونكە ئەم گروپانە هەریەكەو بۆخۆی لە ناوچەیەكی دیاری كراو حاكمەو دەتوانێ خەڵك دەستگیر بكات و خەلك بكوژێ بێ ئەوەی هیچ كام لە جیهەتە رەسمی و مەعنیەكانی حكومەت بتوانێ لێپرسینەوەی لەگەڵ بكات.
هەموو ئەوانەی باسكران دەری دەخات كە ژیان لەشارەكانی باشوری عێراق و ناوەراست زۆر ئەستەمە بۆ تاكێكی عەرەب زمان جا چ جای ئەوەی بگات بۆ تاكێكی كورد، ئەمەی باسم كرد تەنها لایەنی مەترسیەی تائیفی و مەزهەبی بوو لە ئێستادا كێشەیەكی گەورەترو ترسناكتر هاتووەتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە لەدوای ئەوەی هەرێمی كوردستان بریاری ریفراندۆمی دا بۆ جیابوونەوە لە عێراق و دواتر بابەتی جیابوونەوەكە شكستی هێنا ئێستا كاتێ تاكێكی كورد بیەوێ بۆنمونە لە بەغداد بژی یان كار بكات روو بەرووی دروشمی رەگەز پەرستی و قەومی دەبێتەوە ئەوەش هیچی كەمتر نیە لە دروشمە ئاینیەكان كە وەك مەزهەب گەرای بەكار دەهاتئەمەش وا دەكات ژیان ئاسان نەبێ لە عێراق چونكە هەموو كات مومكینە لەسەر ئەوەی كوردی روو بەرووی توندو تیژی ببیەوە لەلایەن عەرەبەوە یان لەسەر ئەوەی شیعەی یان لەسەر ئەوەی سونەی.
لەدواین رووداو و پێشهاتە سیاسیەكانی عێراق ئەنجامدانی هەڵبژاردن بوو لە تەواوی عێراق لەم نێوانەشدا وەك بینیمان لیستەكەی مقتدا صدر رێبەری رەوتی صدر پلەی یەكەمی هێنا بەڵام بەهۆی دەست وەردانەكانی حكومەتی شیعەی ئێران بۆ گۆرینی ئەنجامەكان لەبەرژەوەندی ئەوە گروپ و لیستەی خۆیان دەیانەوێ كەسایەتیەكی گەورەی وەك قاسم سلێمانی ماوەی هەفتەیەكە لەعێراقەو لەناوچەی سەوزی بەغداد دەمێنێتەوە بۆ یەكلای كردنەوەی هاوكێشەكان لەبەرژەوەندی ئەو گروپ و لیستەی گێرایەڵی ئێران دەبێ لەداهاتوو دا.
دەتوانم بڵێم ئێران بەتەواوی تەحەكووم دەكات بە عێراق و هەموو ئەو شتانەی حكومەتی ئێران دەیەوێ رووبدات كارەكتەرە سیاسی و ئاینیە شیعەكان ئامادەن ئەنجامی بدەن بەتایبەت بۆ تەواو كردنی هیلالی شیعی كە ئێران راستەو خۆ هەوڵی بۆ دەدات و دەوڵەتانی تریش وەك توركیا و سعودیە و ئەمریكا لەدژی ئەم سیاسەتەی ئیرانن.