کەمال ئەسکەندەر
كاتێك ورد ده‌بینه‌وه له‌قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای بونیادنانه‌وه‌ی عێراقی دوای سه‌ددام ، بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردن هه‌یمه‌نه‌ی وولاتانی دراوسێ به‌سه‌ر ئه‌و ووڵاته ، كه‌م تازۆر له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه ئه‌مریكا وئێران خه‌ست تر و زێده‌تر ده‌بێ. ئه‌وێ ڕۆژێ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 2014 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای مشتومڕێكی زۆری نێوان لیسته براوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ،له‌گه‌ڵ بونی فشارێكی زۆری ده‌ره‌كی ، ئه‌مریكا قۆڕسایی خۆی زێده‌تر كرد وفشاره‌كانی خه‌ست كرده‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ، ئه‌وه‌بوو له‌شه‌وێك داسه‌عاتی كۆتایی دیاری كرد ، هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌گه‌وره‌و بچوكه‌وه پابه‌ندكران به‌كاتی دیاری كرا‌و ، بۆیه كاتێك میلله‌ت له‌شیرنی خه‌وی نیوه‌ی شه‌ودا بون ، لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ئاماده‌بونی نێرده‌ی ئه‌مركا دوای داره‌داره‌یه‌كی زۆر حكومه‌تێكی ساوای فشۆڵیان پێكهێنا.
له‌ئێستادا دوای تێپه‌ڕاندنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 5/12 له‌گه‌ڵ بونی ته‌زویرێكی زۆری ئه‌لكترۆنی كه‌دونیایه‌ك ناڕه‌زایی له‌سه‌ر ئاستی عێراق وهه‌رێم لێكه‌وته‌وه و ئه‌نجامێكی ڕێك پێچه‌وانه‌ی دابه‌ده‌سته‌وه ، من دڵنیام هه‌ڵبژاردنێكی هه‌زه‌لی له‌م جۆره له‌هه‌ر ووڵاتێكی ئه‌وروپی بوایه كۆمسیۆنی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌وه‌شێندرایه‌وه ، كه‌چی ئه‌مریكای دیموكراسی خواز وقوتابخانه‌ی ڕێزگرتن له‌ئیراده‌ی گه‌ل ، ڕاسته‌وخۆ دوای هه‌ڵبژاردن پیرۆزبایی كرد و له‌ئێستاشدا په‌له له‌پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات ، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هیچ شه‌خسیه‌تێكی مه‌عنه‌وی بۆ ووڵاته‌كه له‌ئاست موماره‌سه‌ی سیاده‌یی خۆی دا، له 5/13 ه‌وه ڕاسته‌وخۆ نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌یشته عێراق و له‌و ساوه ڕۆژانه سه‌ر به‌ماڵی هه‌موان داده‌گرێ به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی فشارێكی مه‌ده‌نیانه له ژێر زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی سیاسیانه بۆ پابه‌ندكردنی لایه‌نه ڕازی و ناڕه‌زایه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه و كپكردنی ناڕه‌زایی یه‌كان و پاشانیش په‌له‌كردن له‌پێكهێنانی حكومه‌ت .
له‌كۆتایی دا پێویسته هه‌موان د‌رك به‌وه بكه‌ین ، هه‌رچه‌ند عێڕاق پیره ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌یه ، به‌ڵام له‌حكومڕانی دا ساوایه ،بۆیه به‌رده‌وام پێویستی به‌داره‌داره‌ی هێزو ووڵاتانی ده‌ره‌كی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دوای هه‌ر شه‌پۆڵێكی ته‌شته ئاوی هه‌ڵبژاردن دوای مه‌له پێكردنێكی ناسك بتوانێ له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێته‌وه.