بەپێی بەدواداچونێك چوار حزبە ناڕازیەكەی كوردستان كورسیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی خۆیان بەخشیوەتە حزبەكانی دەسەڵات

لەلایەن ستاندار Posted on 383 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی بەدواداچونێكی پ.ی.د. رعد رفعە لە پەڕەی تایبەتی خۆی؛ چوار حزبە ناڕازیەكەی كوردستان كورسیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی خۆیان پەخشیوەتە حزبەكانی دەسەڵات. ئەمەی خوارەوە دەقی نووسینەكەی ناوبراوە:

چوار حزبە ناڕازیەكەی كوردستان خۆیان 4 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانیان پەخشیوەتە پارتی ویەكێتی…
بەهۆی پەرتەوازەیی حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی هەرێمی كوردستان وبەشداریان بە لیستی جیاجیا لە هەڵبژاردنەكانی 5/12 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق؛ هەر چوار حزبی (گۆڕان وكۆمەڵ وهاوپەیمانی ویەكگرتوو) دەنگەكانیان پەرت بووەو بەپێی سیستەمی سانت لیگۆی هەمواركراو ئەو دەنگانەی نەگەیشتۆتە كورسیەكی تەواو وخراونەتە سەر لیستە گەورەكانی پارتی ویەكێتی وئەو دوو حزبە لێی سوودمەندبوونە وكورسیەكانیان پێی زیادبووە.
بەپێی بەدواداچونێكم ئەگەر بهاتبا ئەو چوار حزبە یەك لیستی هەڵبژاردنیان پێكبهێنابا لە هەرسێ پارێزگاكەی كوردستان ئەوا (3-5) كورسیان زیادی دەكرد.
لەهەولێر بەلایەنی كەمەوە یەك كورسی ولەوانە بگەیشتبایە دوو كورسی زیادی دەكرد ولە سلێمانیش بەهەمان رێژە زیادی دەكرد ولە دهۆكیش یەك كورسی تەواو زیادی دەكرد.
ئەمەی خوارەوە داتاكانی دەنگ وكورسی حزبە سەرەكیەكانە لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان.
هەولێر:
پارتی: 321833 (8) كورسی
یەكێتی: 79727 (2) كورسی
گۆڕان: 40914 (1) كورسی
كۆمەڵ 36855 (1) كورسی
یەكگرتوو: 24564 (0) كورسی
هاوپەیمانی 50561 (1) كورسی
سلێمانی:
پارتی: 48820 (1) كورسی
یەكێتی 267442 (8) كورسی
گۆڕان: 156973 (4) كورسی
كۆمەڵ: 51763 (1) كورسی
یەكگرتوو: 30297 (1) كورسی
هاوپەیمانی: 46967 (1) كورسی
دهۆك:
پارتی: 353177 (10) كورسی
یەكێتی: 25575 (0) كورسی
گۆڕان: 3797 (0) كورسی
كۆمەڵ: 3627 (0) كورسی
یەكگرتوو: 43417 (1) كورسی
هاوپەیمانی: 25656 (0) كورسی
تێبینی: سوپاسی مامۆستا كما همزە دەكەم كە ئەم داتایانەی خوارەوەی پێبەخشیم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.