ستاندەر
کاندیدێکی پارتی بۆ ھەڵبژاردنەکەی ١٢ی ئایار لە بازنەی ھەولێر بە ناوی شاڵاوی مەلا ئەمین خۆشناوەو لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، “بڕیار لەدەست حیزبە کێ ڕەوانە دەکەن بۆ پۆستەکان، بەڵام ئەگەر من بەپێویست نازانن یان خەڵکی ترتان پێ باشترە، دەکرا بەڕێکەوتنو گفتوگۆ بوایە نەوەک شکۆ شکاندنو دەنگ پێ کۆکردنەوەو دوایش دەنگ کەمکردنەوەو خەڵک بەپێش خستن .”
ئەوە لەکاتێکدایە ئەوە سێ یەم کاندیدی پارتیە کە ناڕەزایی دەردەبڕن بەھۆی دەستکاری کردنی دەنگەکانیان، پێشتر لە موسڵ و سلێمانی دوو کاندیدی تری پارتی ڕایانگەیاند فێلێیان لێکردووە.
زۆربونی ڕەخنەکان گومانەکان لەسەر ھەبونی تەزویر زیاتر دەکات.