کاندیدێکی تری پارتی: دەنگەکانم کەم کراوەتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 221 جار بینراوە
ستاندەر
کاندیدێکی پارتی بۆ ھەڵبژاردنەکەی ١٢ی ئایار لە بازنەی ھەولێر بە ناوی شاڵاوی مەلا ئەمین خۆشناوەو لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، “بڕیار لەدەست حیزبە کێ ڕەوانە دەکەن بۆ پۆستەکان، بەڵام ئەگەر من بەپێویست نازانن یان خەڵکی ترتان پێ باشترە، دەکرا بەڕێکەوتن‌و گفتوگۆ بوایە نەوەک شکۆ شکاندن‌و دەنگ پێ کۆکردنەوەو دوایش دەنگ کەمکردنەوەو خەڵک بەپێش خستن .”
ئەوە لەکاتێکدایە ئەوە سێ یەم کاندیدی پارتیە کە ناڕەزایی دەردەبڕن بەھۆی دەستکاری کردنی دەنگەکانیان، پێشتر لە موسڵ و سلێمانی دوو کاندیدی تری پارتی ڕایانگەیاند فێلێیان لێکردووە.
زۆربونی ڕەخنەکان گومانەکان لەسەر ھەبونی تەزویر زیاتر دەکات.
 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.