پێگه‌ی سیاسی كورد له‌عێراقی سه‌رده‌می سه‌در ، چۆن ده‌بێ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 394 جار بینراوە

 كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر

دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنی 12ئایاری ئه‌مساڵ پرسیارێك دێته‌ پێشه‌وه‌ ، ئاخۆ پێگه‌ی سیاسی كورد له‌عێراقی سه‌رده‌می سه‌در ، چۆن ده‌بێ؟ بۆ ده‌ست كه‌وتنی وه‌ڵامێكی دروست پێویست ده‌كات له‌هه‌نگاوه‌كانی ئێستای حزب ولایه‌نه‌ كوردیه‌كان ڕامێنین ، به‌تایبه‌ت ئه‌و حزبانه‌ی زۆرترین كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌ده‌ست هێناوه‌ ،ئه‌گه‌ر چی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن زۆر قسه‌ هه‌ڵده‌گرێ . له‌ڕاستی دا ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ له‌شانده‌كانی پارتی ویه‌كێتی بۆ به‌غدا بینرا ، پێشهاتی دڵخۆشكه‌رمان پێ ناڵێ ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی شانده‌كانی ئه‌مجاره‌ له‌شانده‌كانی 2003 تا 2014 جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌و شه‌رمنی وشه‌رمه‌زاریه‌یه‌ كه‌به‌ئاشكرا له‌ڕوخساریان دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بوه‌ ، به‌جۆریك گه‌وره‌و بچوك له‌كوردستان نوخبه‌ی سیاسی وتاكی هاووڵاتی ئاسایی دركیان پێكردوه‌ ، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وای كردوه‌ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ببێته‌ مایه‌ی توانج وده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بێ . ئه‌وه‌ی تریان كه‌ده‌بێ به‌گه‌رایه‌كی ترسناك بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی كورد له‌غدا ، ئه‌وه‌یه‌ شانده‌كان به‌فره‌یی ڕێگای به‌غدایان گرتۆته‌به‌ر، له‌كاتێك دا به‌ئاشكرا ترازانی نێوماڵی كوردی پێوه‌ده‌بینرێ، هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر ئاستی عێرا وهه‌رێمیشه‌وه‌ پێیانه‌وه‌ دیاره‌ بۆ ده‌ست كه‌وتی حزبی و په‌راوێزخستنی یه‌كتر هه‌ر حزبێك به‌جیا دیوه‌خانی لیسته‌ براوه‌كانی به‌غدایان ئاوه‌دان كردۆته‌وه‌. له‌كۆتاییدا هه‌موو ئه‌مانه‌ موئه‌شیراتی دڵخۆشكه‌رنین بۆ پێگه‌ی به‌هێزی كورد له‌ڕووی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی له‌عێراقی ئاینده‌ ، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ، ئاخۆ له‌به‌رنامه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا وئێران له‌كام گۆشه‌ پێگه‌مان بۆ دیاری كراوه‌ ، كه‌واته‌ به‌هێزی ولاوازی پیگه‌ی كورد له‌ئێستادا په‌یوه‌سته‌ زۆرو كه‌می سه‌نگی پارسه‌نگ بونمان له‌ته‌رازووی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا به‌دوای ئه‌ویش ئێران به‌پله‌ی دووه‌م.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.