دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئیدانەی ھێرشکردنە سەر بزوتنەوەی گۆڕان دەکەم

لەلایەن ستاندار Posted on 458 جار بینراوە

ستاندەر
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و کوڕی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت یەکێتی پێویستی بەکۆنگرەیە بەھۆی کەڵەکەبونی کێشەکان بەڵام دەبێت کۆنگرەیەک بێت ڕەچاوی فرەڕەنگی ناوخۆیی یەکێتی بکرێت.
لەدیدارێکی لەگەڵ ڕاچلەکین  لەبارەی ھێرشە چەکداریەکەی سەر مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان کە یەکێتی تیایدا تۆمەتبار کرا دەرباز کۆسرەت  ڕایگەیاندووە “ئەو ھێرشە و ھەر ھێرشێکیتر بۆ سەر بزوتنەوەی گۆڕان و ھەر لایەنێکی تری سیاسی ئیدانە دەکەم، جێگای داخە ئەوە ڕویدا. بەڕێز کاک نەوشێروان لە ژیاندا نەماوە، کاک نەوشێروان پیاوێکی تێکۆشەر و دیاری ناو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بوو”

ئەو ھەڵوێستەی ناوبراو لەکاتێکدایە تاکو ئێستا یەکێتی بە فەرمی داوای لێبوردنی لە بزوتنەوەی گۆڕان نەکردوە لەو ھێرشەی کرا سەر گردی زەرگەتە لە شەوی ١٢ ی ئایار.

سەبارەت بە ھەڵوێستی کۆسرەت رەسوڵ لەسەر ھێرشەکە ناوبراو ڕایگەیاندوە “‎پەیوەست بە ڕووداوەکانی شەوی ١٢ی ئایار، ڕاستەوخۆ لەدوای گرژییەکان کاک کۆسرەت لەگەڵ کاک عومەری سەید عەلی و کاک قادری حاجی عەلی قسەی کردو کۆتایی بە گرژییەکان ھێنرا.
‎ئێمە بەھەموو شێوەیەک دژی ھەر توندوتیژی و پشێویەکین کە ھەر کەس و لایەنێک بیەوێ بینێتەوە، “

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.