گۆڕان چی بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 310 جار بینراوە

: : ئەرکان محمد : :

لەدوایی پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆپەرلەمانی عێراق وئەنجامدانی تەزویرێکی بەرچاو وبەرنامە بۆداڕێژراو لەلایەن هەردوو پارتی دەسەڵاتدارەوە وگلەیی وگازەندەی هێزەڕکابەرەکانی یەکێتی +پارتی ئیدی هەمووان گەشتنە ئەو بڕوایەیی هەموو جۆرە هەڵسوکەوتێک لەگەڵ ئەم پارتانە تەنیاکات کوشتنە لەم کاتەدا پێویستە بەتایبەت گۆڕان پاشان نەیارەکانی هەردوو پارتی دەسەڵاتدار چەند هەنگاوێک بنێن :-

یەکەم – ڕێکەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان هەڵبوەشێنرێتەوە کەماوەی چەند مانگێکە بەبڕیارێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان سڕکراوە چونکە جگە لە بەهەدەردانی کات ودرێژەدان بەمانەوەی دەسەڵاتی شکست خواردوو شتێکی دیکە نیە،

دووەم – کشانەوە لەحکومەتی خۆجێێ پارێزگاکانی هەرێم چونکە ئەوپۆستانەی پێیان دراوە تەنیاپۆست بوە وئەرکی کرداری وەرگیراوەتەوە لێیان ڕێگری دەکرێت لەجێبەجێکردنی دەسەڵات ویاسا،

سێیەم – خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەهەموو شاروو شارۆچکەکان وهەمووسەرکردەکان بکەونە پێش خەڵک ولەناوخەڵک بمێننەوە وپاڵپشتیان بکەن ،

چوارەم – هاندانی خەڵک وفەرمانبەران وکاسبکاران وپیشەوەران وخاوەن پیشەکان بۆبایکۆتی سەرتاسەری ،

پێنجەم – داڕشتنی چەندین پلان لەئەگەری جێبەجێنەکردنی خواستەکانی بەرەی دژەدەسەڵات وهاوڵاتیان بۆئەوەی هەمیشەپلانی جێگرەوەهەبێت،

شەشەم – کۆکردنەوەی ئیمزای ناڕەزایەتی لەنێوخەڵک بۆدەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەهەموو ناوچەکان ،

حەوتەم – ئاگادارکردنەوەی سەرجەم نوێنەرایەتی وڵاتان لەدەرئەنجامی هەڵبژاردن وهۆشیاریدان لەئەگەری دووبارەبونەوەی ئەم ناوچەیەهەنگاودەنێتەقۆناغێکی مەترسیدار،

هەشتەم – پێویستەئەم لایەنانە ئیدی واز لەکڕوزانەوەبێنن لەڕاگەیاندن وهەنگاوی کرداریان هەبێت وهەموودژەدەسەڵاتەکان لەیەک بەرەدا کۆببنەو ولەبەرەی خەڵک بن،

نۆیەم – دەبێت ئەم لایەنانە ئومێد بگێڕنەوە بۆخەڵک چونکە خەڵک لەئێستادازۆر ڕەشبینە لەدواڕۆژی ئەم هەرێمەو نەوەکانی داهاتویی ،

دەیەم – ئیدی خەڵک بەدەنگ ئێوەی کردە زۆرینەو ئەرکی سەرشانی ڕاپەڕاند هەرچەند دەنگەگان دزران بەڵام ئییدی ئەوە ئەرکی ئێوەیە دەنگی خەڵک بگێڕنەوە،

یانزەیە – دەبێت هەمووتان بەیەک تیم واتەبەرەی دژەدەسەڵات پێکەوە بچنەبەغداو بەرگری بکەن لەم میلەتە وجیاوازیەکانتان وەلابنێن دەست بخەنەناودەست ، کەواتە لەمەودوائەرکتان قورسە دەبێت مووڵکی خەڵکبن ولەناوخەڵک بن وبۆخەڵک بن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.