ستاندەر
د. عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجونەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ھەلوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانێت ئەنجامی ھەڵبژاردن ڕەتبکاتەوە، بەڵکو دەتوانێت داوای لێکۆڵینەوە بکات لەو شوێنانەی گومانی لەسەرە، لەسەر گلەییو گازاندەکانیش بانگھێشتی کۆمسیۆن بکات.
ناوبراو ڕاشیدەگەیەنێت “ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی یاسا دەسەڵاتی ھەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی دەنگدانی ھیچ شوێنێکی نییە، لەپەرلەمان یاسای کۆمسیۆن پەسەندکراوە کە ژماردنی دەنگەکان ئەلیکترۆنییە، بۆ ژماردنیشی بەدەست، دەبێت یاسایەکی تر بۆ ڕەتکرنەوەی ئەو یاسایە دەربچێت، کە ئەمەش زەحمەتەو ناکرێت”.