چش!!

لەلایەن ستاندار Posted on 389 جار بینراوە

نازم سایغ

ھەموومان جێگە و پێگەی تورکمان لە عێڕاق بە گشتی و لە شاری ھەولێری دیرین دەزانین ئەگەر خۆمان لە خوا نەکەین یاخود توندڕەوی و دەمار گیری بە سەرماندا زالڕ نەبێت،ھەمووشمان دەزانین کە گەلی تورکمان خاوەن خووڕەوشتێکی بەرزو خاوەن کەلتوری خۆیەتی پابەندیشە بە ئاینەکەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام،بەر لەوەی ھەندێک خویان وەک چاو ساغی ئەم میللەتەدابنێن وەک حزب ولایەن خویان بناسێنن،گەلی تورکمان پابەندی کەلتورو داب و نەریتی خۆی بوو و پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوانیان زۆر بە ھێز بوو بەڵام لە میانەی ئە حیزب و لایەنانە کە بەرژەوەندی تاکە کەسی بەسەر بەرژەوەندی گشتی زالڕ بووپارچە پارچە بوون ھەر چەند کەسێک حزبێک یا بزوتنە وەیەک یا کۆمەڵەیەک یا گروپێک و ناوێکی پێوە لکاند ئیتر خۆی وەک چاو ساغی میللەت سەپاند، بەڵام لە راستیدا تەنھا بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی بووە، ھەر یەکەو سەبەرلایەنێک و سەر بە ووڵاتێک و لە بەرژەوەندی ئەوان کاردەکەن بەمە خۆیا خستە دۆڵێک ومیللە تیشییان خستە دۆلێکی تر بە جۆرێک ھیچ کامەیان پەیوەندیان بەکترەوە نەما،بگرە ھەر ئاگارداری یەکتریش نەبوون،تا وایلێھات میللەت تووشی خەجاڵەت بوو لەم حزبە تورکمانیانە،ئەمەش لە دەرئەنجامی ئەو سیاسەتە ھەڵانەی کە پەیڕەویان دەکرد نەیاندەزانی سیاسەت ئەم دەریایە قوڵەیە ئەگەر مەلەنەزانێکی زۆر باش نەبیت ئەوا دەخنکێی و سیاسەت دەبی ھەر وەک تورکمان دەڵی ( سیاسەت ئۆڵە سەن )،من خودی خۆم بۆ ماوەی زیاتر لە (٢٢) سالڕ لە ناو ریزی بەرەی تورکمانیدابووم واتە ھەر لە سەرەتای دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٩٤دا ئەرکی جۆراو جورم پێڕاسپاردراوە بگرە لە کاری رۆژنامەوانی و پەیامنێری و نووسەری و تاکو خیانەتە ناوخۆییەکەی ٢٠٠٥ بەڕێوەبەری بەشی ھەواڵەکان بووم لە تولەفزیون و رادیۆی تورکمان ئیلی،تا ساڵی ٢٠١٧ لە ریزی ئەم بەرەیەدا بەردەوام بووم،لەزۆر خولی جۆراو جۆر لە ناوەوەو دەرەوەی ووڵات بەشداریم کردووە وەک خولی رۆژنامەوانی و سیاسەتی نێو دەوڵەتی و …ھتد،ئینجا ئەوەی دەمەوی لێرەدا باسی بکەم ئەوەیە کە زۆر لە نزیکەوە شارەزای ھەموو کونجێکی ئەم بەرەیەم کە پێشتر بارەگای سەرەکی لە ھەولێر بوو پاشان بۆ کەرکوک گواسترایەوە و ئیًستا ھەولێر بوو بە لقێکی ئەم بەرەیە.

بەر لە ھەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عیراق کە بەرەی تورکمانی لقی ھەولێر بەشداری ھەلّبژاردنەکانیان کرد بە پێنج کاندید کە ھەر پێنجیان لە دەرەوەی بەرەی تورکمانیبوون،من ووتبوم ھەرپێنج کاندیدی بەرە باشە ئەگەر (٢٠٠٠) دەنگ بە دەست بێنن،ئەمەشم ھەر لە خۆمەوە نەووتووە بە ڵکو لە ئەزمونی زیاتر لە ٢٢ سال کارکردنم لە ریزی ئەم بەرەیەدا بەدەست ھێناوە، کە ئەنجامی ھەڵباژاردنەکان راگەیاندرا ژمارەی دەنگەکانی ھەر پێنج کاندیدەکە ھەمان ژمارە بوو کە پێشتر رامگەیاندبوو،بەڕاستی ئەمە دەرئەنجامێکی ئابڕو بەرە،بەڵام ئەم دەرئەنجامە ئەمە ناگەیەنێت کەوا تورکمان لە ھەولێر کەمینەن و ژمارەیان کەمە،بە پێچەوانە ئەگەر ئەم لایەنانە لە کومەڵگای خۆیان نزیکببانەوەو وەک ئەوان ژیانیان بگوزەراندبایە گەلیش پالپشتی لێدەکردن و دەنگی راستەقینەی تورکمان بەدەردەکەوت،

بەڵام سیاسەتە ھەڵەکانیان بەم رۆژەیانی گەیاند بڕوابکەن ھەندێک لە تورکمانی شاری ھەولێر شەرم دەکا بڵی تورکمانم بەڵکو دەڵآ ھەولێریم،راستی مەسەلەکە ئەوەیە ئەگەر ھەموو تورکمانی ھەولێر دەنگ بە لایەنەکانی تورکمان بدات ئەوا پێویستیان بە سیستەمی کۆتاش نابێت چونکە لەو بڕوایەدام کە لە و پێنج کورسییەی کە بە سیستەمی کوتا لە ھەرێمی کوردستان بۆیان تەرخانکراوە زیاتر بە دەست بێنن.

ئێستاش پێم سەیرە پاش راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بەرەی تورکمانی لقی ھەولێر (٢٠٠٠) دوو ھەزار دەنگی بەدەست ھێناوە ئەم بەرەیە لە راگەیاندنەکان دەڵێت لە ھەڵبژاردنەکان ساختەکاریکراوەودەنگەکانمان دزراوە،باشە تۆ کوا بنکەی جەماوەریت تاکو دەنگ بە دەست بێنیت،بڕوا بکەن ئەگەر ساختە کاریش کرابێت کەس ئێوەی ھەر لەبیر نییە،خۆ ئەگەر دەنگەکان بەدەست ھەژمار بکرێنەوە رەنگە زەرەریشتان بێت،چونکە زۆر ئەستەمە ئێوە دوو ھەزار دەنگ رەتبکەن لەبەر ئەو ھۆیانەی ئاماژەم بۆیکرد،من وایبو دەچم کەوا چەند سەد دەنگێک بەھەڵە بۆ ئێوە ھاتبێت،چونکە لە ھەلباردنەکانی پێشودا جا چ ھەلبژاردنی عێڕاق بێت یاخود ھەرێم کە بە سیستەمی کوتابوو بە ھەموو کاندەکان ھەر ئەم ژمارەیەتان بەدەست ھێنا من باس لە دەنگی راستە قینەی تورکمان دەکەم،لێرەدا دەبێت چارەسەری ریشەیی بۆ ئەم مەھزەلەیەی بەرەی تورکمانی ھەولێر دابنرێت،پیاداچوونەوە بۆ دارشتنی سیاسەتێکی تۆکمەبکرێت،و ئەولایەنانەی پاڵپشتی لە لقی ھەولێر دەکەن سزابدرێن و چاو بەو بودجە زەبەللاحەی کە بۆیان دێت بخشێندرێتەوە جا لە ھەر لایەکەوە بێت،و ئەندامەکانیش بە ئەندامانی لێھاتوو و ناسراوی شاری ھە ولێر بگوردرێن.

لەلایەکی ترەوەش دەبێت بەرە بۆ ماوەیەکی زۆر ھەوڵی گەڕانەوەی متمانەی گەلی تورکمان بدرێت تا ببێت بە بەرەی گەل نەوەک وەک ئێستا کەبەرەی دوو خێزانە،ھەوڵیش بدرێت ریزەکانی تورکمان سەرلەنوآ رێکبخرێت وماڵی تورکمان سەر لە نوێ بە شێوەیەکی تۆکمە بونیات بنرێتەوە،ھەر ھەموو لایەنەکانیش لە ژێر فشار و بەرژەوەندی تاکە کەسی بێنە دەرەوە،خۆیان بڕیاری داھاتووی گەلەکەیان بدەن،کەسی شیاو ببێتە چاو ساغی ئەم گەلە ستەمدیدەیە،ئەگینا تاماوین بارودۆخمان لەمە باشتر نابێت،رەنگە ئەگەر بە تیرو تەسەلی باسی نەھامەتییەکانی سیاسەتی تورکمان بکەم بە کتابێک تەوا نەبێت بەڵام من لێرەدا بەم پەندە بچوکە کوتایی بە ووتارەکەم دینم کە لە ژێر ناونیشانی ( چش ) ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.