بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ناکۆکی دەخاتە نێوخۆی حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 351 جار بینراوە

ستاندەر

بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ژماردنەوەی سەدا ۱۰ ی دەنگی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لەڕێگەی ژماردنەوەی دەستی ناکۆکی دەخاتە نێوخۆی حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمەوە.

بەپێی زانیاریەکان کە لە سەرچاوەیەکی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەست ستاندەر کەوتووە لە هەڵبژاردنەکەی ۱۲ی مانگ تەنها ساختەکاری بەرامبەر دەنگی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان نەکراوە بەڵکو ئەو حزبانەی ساختەکاریەکەیان ئەنجامداوە ساختەکاریان بەرامبەر دەنگی بەشێک لە کاندیدەکانی خۆشیان ئەنجامداوە کە چاوەڕێ دەکرێ لەکاتی ئاشکرابوونی ئەنجامە ڕاستەقینەکان ناکۆکی بکەوێتە نێوخۆی ئەو حزبانەوە.

جێگای باسە ماوەی ڕابردوو بەشێک لە کاندیدانی هەردووک حزبی دەسەڵات ناڕەزایان دەربڕی سەبارەت بەو دەنگانەی بەدەستیان هێناوە و باسیان لەوەدەکرد کە ئەو دەنگانە دەنگی ڕاستەقینەی ئەوان نین و دەنگەکانیان دەسکاری کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.