ستاندەر
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھۆشداریدا لە “کودەتا” بەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بریارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەوە دەبێت ھۆی شەڕی ئەھلی لەوڵات.
ریاز بەدرا سەرۆکی ئیدارەی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق راشیگەیاند، ئەوە مەترسییەو “ھۆکارێکە بۆ کودەتا بەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە پێشتر کۆمسیۆن رایگەیاندووە”.
ھەروەھا رایگەیاندووە، “کودەتاکردن بەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنی شەڕی ئەھلی لەعێراق ھەڵدەگیرسێنێتو وڵات بەرەو ئاژاوەی گەورە دەبات”.