نھێنیەکی سەرۆک کۆمار و پارتی و یەکێتی بەر لەوەی دژی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران قسەبکات لەبارەی ساختەکاری

لەلایەن ستاندار Posted on 323 جار بینراوە

ستاندەر
فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق دوای ئەوەی لە دوو رۆژی ڕابردوو لە پەیامێکدا ھەوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەبارەی ساختەکاری بە نادەستوری وەسف کرد ڕووبەروی ڕەخنەی زۆربویەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە ستاندەری ڕاگەیاند بەر لە ڕاگەیەنراوەکە فوئاد مەعسوم بە تەلەفۆن لەگەڵ ھەریەک لە مەسعود بارزانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد قسەی کردووە و، راوێژی پێکردوون.
سەرچاوەکە وتیشی ” ئەگەری زۆرە دەرکردنی ئەو بەیاننامە بە پێشنیاری بارزانی و ھێرۆ ئیبراھیم ” بوبێت” ئەویش بۆ بەرگرتن لە ھەوڵی چوار لایەنەکە لەبارەی ئاشکرا کردنی ساختەکاری ھەڵبژاردنەکەی ١٢ ی ئایار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.