سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: پەرلەمان ناتوانێت ئەنجامی ھەڵبژاردن ھەڵوەشێنێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 306 جار بینراوە

ستاندەر
د. عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجونەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ھەلوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانێت ئەنجامی ھەڵبژاردن ڕەتبکاتەوە، بەڵکو دەتوانێت داوای لێکۆڵینەوە بکات لەو شوێنانەی گومانی لەسەرە، لەسەر گلەیی‌و گازاندەکانیش بانگھێشتی کۆمسیۆن بکات.

ناوبراو ڕاشیدەگەیەنێت “ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی یاسا دەسەڵاتی ھەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی دەنگدانی ھیچ شوێنێکی نییە، لەپەرلەمان یاسای کۆمسیۆن پەسەندکراوە کە ژماردنی دەنگەکان ئەلیکترۆنییە، بۆ ژماردنیشی بەدەست، دەبێت یاسایەکی تر بۆ ڕەتکرنەوەی ئەو یاسایە دەربچێت، کە ئەمەش زەحمەتەو ناکرێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.