ستاندەر
ژمارەیەک لە کاندیدە دەرنەچوەکان تائێستا زیاتر لە سێجار لە دانیشتنە رەسمیی و ناڕەسمیەکانی مەڵبەندی کەرکوک ناڕەزاییان دەربڕیوە و پێیانوایە بە”مەبەست” کارکراوە بۆ دەرچواندنی بەشێک و پشتگوێخستنی ئەوانی تر، ئەوەش بەپێی وتەی زیاتر لە دوو سەرچاوە بۆ (کەرکوک ناو).
ئەو سەرچاوانە جەختدەکەنەوە لەوەی چاوەڕێی دواین ھەڵوێستی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی حزبەکە دەکەن کە ناڕەزایی و نیگەرانییەکانی پێ گەیەنراوە.
یەکێک لە کاندیدە دەرنەچوەکانی یەکێتی کەلەبەر دۆخی ناوخۆی یەکێتیی نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندوە“ھەندێک گومانمان ھەیە و دەمانەوێت ئەو گومانانەمان بڕەوێنرێتەوە، لەگەڵ مەڵبەند و خودی لێپرسراوی مەڵبەند قسەکراوە، مەکتەبی رێکخستن و دەستەی کارگێڕیش ئاگادارە و کاک کۆسرەتیش بەھەمان شێوە”.