دەمیرتاش: بەپشتیوانی خەڵک دەتوانین بەربەستی ١٠% تێپەڕێنین

لەلایەن ستاندار Posted on 367 جار بینراوە

ستاندەر
سەلاحەدین دەمیرتاش کە ئێستا لە زیندانە و کاندیدی ھەدەپەیە بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا لەدیدارێکی لەگەڵ کەناڵی فۆکەس سەبارەت بە بەربەستی ١٠% ی ھەڵبژاردنەکان وتی “ئەو بەربەستە تەنیا بۆ ھەدەپە لەئارادایە، چونکە زۆربەی پارتەکانی دیکە لەڕێگەی ھاوپەیمانێتییەوە دەتوانن بچنە ھەڵبژاردنەکانەوە”.

دەميرتاش رایگەیاند ” بەپشتیوانی خەڵک دەتوانن ئەو بەربەستە تێپەڕێنن تەنیا چاوەڕێی دەنگی کورد ناکەن و دەیانەوێت دەنگی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانی تورکیا بەدەست بێنن”.

سەبارەت بە پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە دەمیرتاش رەتی کردوە ھیچ پەیوەندییەک لەنێوان ھەدەپە و پەکەکە ھەبێت و رونی کردەوە کە ئەوان داوا دەکەن پەکەکە چەک فڕێبدات و بەڕێگە چارەی دیموکراتی خەبات بکات کە ئەوەش مانای ئەوە نیە کە ئەوان پەیوەندیان بەو پارتەوە ھەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.