باس لە مسعود بارزانی دەکرێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 328 جار بینراوە

ستاندەر

لەهەواڵێکی پێگەی “العالم الجدید” دا هاتووە کە لەدرێژەی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەکۆبوونەوەی نێوان وەفدی پ د ک لەگەڵ هەریەک لە نوری مالیکی و هادی عامری باس لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کراوە و هەریەکە لە نوری مالیکی و هادی عامری بەڵێنی پشتیوانیکردنی پ د ک یان داوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

وە پێگەکە بڵاویشیکردۆتەوە کە یەکێک لە کاندیدەکانی پارتی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە مەسعود بارزانی سەرۆکی “پ د ک” ـە.
جێگای ئاماژەیە تاوەکو ئێستا پ د ک هیچ ڕونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.

جێگای باسە لەدوای بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی ۱۲ ی مانگی ڕابردوو جەند جارێک ناوی مەسعود بارزانی و هۆشیار زێباری بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هاتووە، لەکاتێکدا لەسەروبەندی بەڕێوەچونی ڕیفراندۆمەکەی ۲٥ی ئەیلول ناوی ئەو دوو کەسە وەکو سەرۆک کۆماری کوردستان دەهات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.