ستاندەر
شاندی چوار لایەنەکەی هەرێم کە پێکهاتوون لە نوێنەری هەریەکە لە لایەنەکانی (گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی و یەکگرتوو) بەسەرۆکایەتی د. بەرهەم ئێستا لە بەغدایە.
سەرچاوەیەک بە ستاندەری ڕاگەیاند کە شاندی ئەو چوار لایەنە بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق نەچوون، بەڵکو شاندەکە بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانه‌كانیان له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و ساخته‌كاریانه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ئه‌نجامدراون سه‌ردانی به‌غدای كردووه. بۆ ئەو مەبەستەش شاندەکە بەڵگەی تەواوی پێیە.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە بڕیارە وەفدی چوار لایەنەکە له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان‌و باڵیۆزی وڵاتان له‌به‌غدا كۆببێته‌وه، بۆ تاوتوێکردنی ئه‌و ساخته‌كاریانه‌ی لە هەڵبژاردنی ۱۲‌ی مانگی ڕابردوو ئەنجامدراوە.