گومان ھەیە پەیوەندی بەپرسی کورد ھەبێت”نھێنی کۆبونەوەیەکی موقتەدا سەدر و ئەردۆغان ئاشکرادەبێت “

لەلایەن ستاندار Posted on 362 جار بینراوە

ستاندەر
رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی لەبارەی پرسی بەنداوی ئەلیسۆ کە لەلایەن تورکیا بۆ گلدانەوەی بەشێکی زۆری ئاوی دیجلە دروستکراوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە، رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بڕیارە لە رۆژانی داھاتوو موقتەدا سەدر کە براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی عێراقە سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ ئەردۆغان کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرسە، رۆژنامەکە راشیگەیاندوە عەبادی ئاگاداری ئەو ھەوڵانەیە بەڵام لەپێناو بەدەستھێنانی پشتیوانی سەدر بۆ دوبارە بون بەسەرۆک وەزیران بێ دەنگی ھەڵبژاردووە.
چاوەڕێ دەکرێت لەبەرامبەر چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە تورکیا کۆمەڵێک مەرج بەسەر عێراق بسەپێنێت کە بەشێکیان پەیوەندیدار دەبێت بە پرسی کورد و قەندیل.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.