قوربانیدانی یەکگرتوو و پاداشتی ئەوان

لەلایەن ستاندار Posted on 332 جار بینراوە

فەرمان ڕەشاد
رۆژی یەکشەممە ڕێبوار تاڵەبانی لە پشکی یەکگرتوو فەرمانی گرتنی لە بەغدا بۆ دەرچوو بە سیفەتی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ناوبراو باجی زۆری بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی دا لەسەر ڕیفراندۆم و ئەنجامی خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبە، پێشتر ماڵیشی تاڵان کراوە دوای ھاتنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ کەرکوک، جگە لەوە دوای ھەڵبژاردنەکان یەکگرتوو لە ھەولێر و دھۆک خۆیان دەلێن پارتی دەنگی دزیوین و سکاڵایان تۆمارکردووە، یەکێتیش لە سلیمانی.

سەیر لەوە دایە پارتی کە پلان داڕێژەی ڕیفراندۆم بو ساغ و سەلامەت لە دەرەنجامەکانی ڕیفراندۆم دەرچوون بە دزینی دەنگیش پاداشتی یەکگرتوویان دایەوە، لە بەغداش شانی سەدر ماچ دەکەن و، کۆبونەوە لەگەڵ ھادی عامری سەرکردەی حەشدی شەعبی دەکەن لەکاتێکدا ھێشتا کفنی بەشێک لەو پێشمەرگانە زەرد نەبووە کە بەدەستی ھێزەکانی حەشدی عامری شەھید بوون، کەسیشیان فەرمانی گرتنیان بۆ دەرنەچو، لەکاتێکدا ئەوان لە پێشتر بوون، دەبێ لەوە تێبگەین بۆجی یەکگرتوو باجەکە دەدات نەک لایەنی ئەندازیاری ڕیفراندۆم؟ پارتی وەک ئەوەی ھەر باسی ریفراندۆمیشی نەکردبێت دەچێتەوە بەغدا و ھاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە دژە ریفراندۆمەکان ئەنجامدەدات.

پرسیار ئەوەیە ئەو ئەزموونەی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ پارتی سەرەنجام چی بوو وە چی لە پەیوەندیەکانی یەکگرتوو دەگۆڕێت؟
دەبێ بزانین یەکگرتوو بەھۆی جۆری پەیوەندیەکانی لەگەڵ پارتی ھەزاران خەڵکی لە خۆی توڕە کرد و، پشتیوانی زۆریش لەدەستدا ھێرشی دەکردە سەر ئەوانەشی کە دڵسۆزانە ڕەخنیان لێدەگرت لەسەر ئەوەی زێدەڕۆیەکی مەترسیدار و بێ سوود دەکات لەو نزیکبونەوەیە لە پارتی کە دواتر باجی دەبێ، بەتایبەت لە سەروەختی ڕیفراندۆم کە تاکە حیزب بو جگە لە پارتی کە بەتەواوی سەرکردایەتیەکەی پشتیوانی ریفراندۆمی کرد کە ھەموان دەزانین پرۆژەی پارتی بوو، تەنانەت یەکێتی نزیکترین ھاوپەیمانی پارتی بەشێکی زۆری سەرکردایەتیەکەی بە ئاشکرا دژ بوون، لەدوای ھەمو ئەوانەدا بۆچی پەیوەندیان گەیشتە ئاستێک کە لەسەر تەزویر یەکگرتوو سکالا لە دھۆک تۆمار بکات؟

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.